PM:03:02:27/06/2025
372 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رۆناڵدۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ نەسڕ نوێکردەوە
و سێ خەونی هەیە بەدیان بهێنێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی
هەمووانی بێهیوا کرد و گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی نەسڕی سعودی تا هاوینی ساڵی 2027
نوێکردەوە.
رۆناڵدۆ سێ خەونی ماوە و دەیەوێت بەدیانبهێنێت،
یەکەمیان بەشداریکردنە لە مۆندیالی 2026 بە باشترین ئاستەوە، لەرابردووشدا وتویەتی
دەیەوێت بەشێوەیەک کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت کە هاوشێوەی سەرەتای ژیانی
وەرزشی بێت.
دووەم خەونی کریستیانۆ بەدەستهێنانی
نازناوی چامپیۆنز لیگی ئاسیایە لەگەڵ یانەی نەسڕ لە ساڵی 2027، وە هەروەها
بردنەوەی نازناوەکانی خولی سعودیە و جامی شای سعودیە لە ماوەی دوو وەرزی داهاتوودا.
خەونی کۆتایی رۆناڵدۆ ئەوەیە کە ببێتە
گۆڵکاری مێژوویی یانەی نەسڕی سعودی کە لە ئێستادا لە پلەی سێیەمی گۆڵکارانی
مێژوویی یانەکەدایە و بە جیاوازی 24 گۆڵ لەدوای محەمەد سەهلاوی یەکەمەوەیە
رۆناڵدۆی 40 ساڵ وازناهێنێت و دوای
نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دوپاتیکردەوە کە دەیەوێت بەردەوام بێت لە نوسینەوەی
مێژوو، جگە لەوەش لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەداتەوە، ئەو ئارەزووەی کە هەیەتی کۆتایی
نایەت.
کریستیانۆ لە مانگی یەکی 2023ەوە پەیوەندی
بە یانەی نەسڕەوە کردووە، لە 105 یاریی فەرمی بۆ ئەو یانەیە بەشداری لە 112 گۆڵدا
کردووە بە تۆمارکردنی 105 گۆڵ و 19 ئەسیست
خ . ک