ئارسناڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئیزێ دەستپێکردووە

PM:02:22:27/06/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کارگێڕی ئارسناڵ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئیزێ دەستپێکردووە و کارەکە لەسەر تۆتنهام قورسدەکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا، رۆژنامەکانی بەڕیتانیا رایانگەیاند، یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی لەسەر داوای تۆماس فرانکی راهێنەری نوێی یانەکەیان دەیانەوێت ئێبێرچی ئیزێی یاریزانی یانەی کریستال پالاس بگوازنەوە.

رۆژنامەی زە سەن ئاشکرایکردووە، لە ئێستادا هیچ کەسێک داهاتووی ئەو یاریزانە نازانێت بەهۆی ئەوەی کە چەندین یانە هەوڵی گواستنەوەی دەدەن و کریستال پالاسیش داوای نرخێکی زۆر دەکات.

زە سەن دوپاتیکردووەتەوە، لە ئێستادا یانەی ئارسناڵی ئینگلیزیش چوونەتە کێبڕکێی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە و دەیانەوێت لە هاوینەدا بیگوازنەوە.

رونیشیکردووەتەوە، ئێستا کێبڕکێیەکی بەهێز هەیە لە نێوان دوو یانەی لەندەنیدا لەسەر پەلکێشکردنی ئەو یاریزانە و کێشەیان بۆ یەکتر دروستکردووە لە کاتێکدا بەرپرسانی کریستال پالاس داوای بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ دەکەن کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانەیە.

ئەو رۆژنامەیە نوسیویەتی، ئەندریا بێرتای بەڕێوەبەری وەرشی ئارسناڵ گفتوگۆی لەگەڵ نوێنەرانی ئەو یاریزانە کردووە تا گرێبەستیان لەگەڵدا بکات، جگە لەوەش دەبێت سەرۆکی یانەکەی خۆشیان رازیبکات تا رەزامەندی دەربڕێت لەسەر گواستنەوەی ئیزێی 27 ساڵ چونکە یانەی ئارسناڵ زیاتر هەوڵی گواستنەوەی یاریزانە لاوەکانی خوار تەمەن 23 ساڵ دەدەن و بە دەگمەن یاریزانی بەتەمەن دەگوازنەوە.

خ . ک