ئەلیسۆن لە لیڤەرپوڵ دەمێنێتەوە

PM:01:41:27/06/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەلیسۆن دوو ئۆفەری گەورەی رەتکردووەتەوە و دڵنیاییداوە کە لە لیڤەرپوڵ دەمێنێتەوە.

نیکۆلۆ شێرای رۆژنامەنووسی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، لە چەند هەفتەی رابردوودا ئەیلسۆن بیکەری گۆڵچی یانەی لیڤەرپوڵ دوو ئۆفەری گەورەی پێشکەش کراوە.

ئەو رۆژنامەنووسە دوپاتیکردووەتەوە کە گۆڵچییە بەرازیلییەکە دەستبەجێ هەردوو ئۆفەرەکەی رەتکردووەتەوە سەرەڕای ئەوەی مووچەیەکی گەورەشی بۆ دابینرکراوە و لە هەردوو خولی سعودیە و تورکیاوە بووە.

ئاشکراشیکردووە، ئەلیسۆن لەڕێگەی بەڕێوەبەری کارەکانیەوە دوپاتیکردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک بیری لە جێهێشتنی لیڤەرپوڵ نەکردووەتەوە و دەیەوێت تا دوای کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی کە هاوینی 2027ە لەو یانەیە بمێنێتەوە.

دەشڵێت، لەم ساتەدا بەرپرسانی لیڤەرپوڵ پلانی نوێکردنەوەی گرێبەستی گۆڵچییە بەرازیلییەکەیان دانەڕشتووە بەڵام بیریشیان لە فرۆشتنی نەکردووەتەوە و دەیانەوێت لانی کەم لە وەرزی داهاتوودا لە یانەکەیان بمێنێتەوە.

ئەلیسۆن لە 2018ەوە گرێبەستی لەگەڵ لیڤەرپوڵ ئیمزاکردووە و لە 298 یارییدا 269 گۆڵی لێ تۆمارکراوە و لە 127 یارییدا گۆڵەکەی بە خاوێنی راگرتووە، هەشت نازناویشی لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

خ . ک