PM:01:03:27/06/2025
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیستەر سیتی گرێبەستەکەی نیستەلرۆی بە
رێککەوتن هەڵوەشاندەوە و سوپاسیان کرد.
یانەی لیستەر سیتی ئینگلیزی لە
راگەیەندراوێکی فەرمیدا بڵاویانکردەوە کە لەگەڵ روود ڤان نیستەلرۆی راهێنەری
هۆڵەندی یانەکەیان گەیشتنە رێککەوتن و لەیەکتر جیابونەوە.
یانەکە ئاشكرایکردووە، دوای گفتوگۆکردن
لەگەڵیدا، گەیشتنە رێککەوتن لەسەر هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی راهێنەرە هۆڵەندییەکە و
لە ئێستاوە ئەو راهێنەرە لە یانەکەیان کارناکات.
ئاماژەیان بەوەشداوە کە راهێنەرە
هۆڵەندییەکە لە قۆناغێکی سەختدا بووەتە راهێنەری یانەکەیان و زۆر پیشەگەرانە
کارەکانی ئەنجامداوە و بووەتە هۆکاری تێکەڵکردنی یاریزانانی ئەکادیمیای یانەکەیان
لەگەڵ تیپی یەکەم، بە رێز و سوپاسەوە دەڕوات و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن لە کاری
داهاتوویدا.
دواتریش نیستەلرۆی دوپاتیکردەوە کە سوپاسی
سەرجەم یاریزانان و دەستەی راهێنەران و ستافی ئەکادیمیای یانەی لیستەر سیتی دەکات
کە لەو ماوەیە یارمەتیان داوە و کاریان لەگەڵدا کردووە.
ئەو راهێنەرە لە مانگی 11ی ساڵی 2024 بووە
راهێنەری لیستەر سیتی و لەو ماوەیەشدا لە 27 یارییدا پێنج بردنەوە و سێ یەکسانبوون
و 19 شکستی هەبووە، نەیتوانی یانەکە لە دابەزین بۆ خولی پلە یەکی ئینگلتەرا رزگار
بکات.
خ . ک