PM:12:24:27/06/2025
228 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە و پاریس ریاڵ مەدریدیان تووشی
کێشە کردووە و دەیانەوێت کۆناتێ بگوازنەوە.
لە هەفتەی رابردوودا، رۆژنامەکان
بڵاویانکردەوە کە ئیبراهیما کۆناتێی فەرەنسی و بەرگریکاری لیڤەرپوڵ نوێترین ئۆفەری
یانەکەی بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.
ئاماژەیان بەوەشدا کە ئەو یاریزانە بەڵێنی
بە یانەی ریاڵ مەدرید داوە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی کە هاوینی ساڵی 2026ە بە
گرێبەستێکی ئازاد پەیوەندییان پێوە بکات.
لە نوێترین پێشهاتدا، تۆڕی فووت مێرکاتۆی
فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی
فەرەنسی دەیانەوێت کێشە بۆ ریاڵ مەدرید دروست بکەن.
تۆڕەکە ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی ئەو دوو
یانەیە بەوردی چاودێری بەرگریکارە فەرەنسییەکە دەکەن و ئەگەر دڵنیابونەوە لەوەی کە
گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ نوێ ناکاتەوە ئەوا دەستبەجێ هەوڵەکانیان بەمەبەستی
گواستنەوەی دەستپێدەکەن.
لە کۆتاییشدا دوپاتیکردووەتەوە کە
بەرشەلۆنە و پاریس بە نیازن ئۆفەرێکی گەورەتر لە ریاڵ مەدرید پێشکەشی کۆناتێ بکەن
تا لە وەرزی داهاتوودا درێسی یانەکەیان بپۆشێت.
خ . ک