ئینزاگی: زۆر بە باشی گواردیۆلا دەناسم

AM:11:40:27/06/2025

172 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینزاگی ئاشكرایکرد دەتوانن تا دوورترین قۆناغ بڕۆن و زۆر بە باشی گواردیۆلا دەناسێت.

سیمیۆنی ئیزانگی راهێنەری یانەی هیلالی سعودی دوای گەیشتنیان بە قۆناغی 16ی جامی جیهانی یانەکان رایگەیاند، بە دڵنیاییەوە یاریی داهاتوویان بەرامبەر مانچستەر سیتی زۆر قورس دەبێت.

ئینزاگی دوپاتیکردەوە کە لە قۆناغی 16دا رووبەڕووی یەکێک لە باشترین یانەکانی جیهان دەبنەوە کە خاوەنی راهێنەرێکی زیرەکن ئەویش گواردیۆلایە و زۆر بەباشی دەیناسێت.

ئاماژەی بەوەشدا، پێشتر دوو جار بەرامبەر گواردیۆلا یارییکردووە لە چامپیۆنز لیگ و ئەو راهێنەرێکی گەورەیە و شێوازی تایبەت بە خۆی هەیە بەڵام بە هەموو هێزێکیانەوە رووبەڕوویان دەبنەوە و دەیانەوێت بردنەوەیان بەسەردا بەدەستبهێنن.

دەشڵێت، کاتێک بوومە راهێنەری هیلال سەرجەم یاریزانەکانم ئاگادار کردەوە کە دەتوانن تا دوورترین قۆناغی جامی جیهانی یانەکان بڕۆین و ئێستاش سوورین لەسەر ئەو قسەیەمان و تەنها بۆ بەشداریکردن نەهاتوینەتە ئەم پاڵەوانێتییە.

راشیگەیاند، یارییکردن بەرامبەر یانە گەورەکان هانیان دەدات زیاتر بەرەوپێش بچن و گەشە بکەن، رووبەڕووبونەوەی مان سیتی نایاب دەبێت و یاریزانەکانی ئەو یانەیە ئاستێکی نایاب پێشكەش دەکەن.

خ . ک