گواردیۆلا: جامی جیهانی یانەکان گرنگە بۆمان

AM:11:01:27/06/2025

188 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گواردیۆلا دوپاتیکردەوە بەرامبەر یۆڤانتۆس شەڕانگێز بوون و ئەم پاڵەوانێتییەش گرنگە بۆ یانەکەیان.

پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەر سیتی دوای تۆمارکردنی پێنج گۆڵ لە یۆڤانتۆس رایگەیاند، بردنەوەیەکی سەرسوڕهێنەریان بەدەستهێناوە و هاوشێوەی یاریی کۆتایی رووبەڕووی ئەو یانەیە بوونەوە.

گواردیۆلا وتی، ئاستی یاریزانەکانم لەم یارییەدا زۆر سەنجڕاکێش بوو جگە لەوەش هەستمان بە دڵخۆشی دەکرد، دەبێت یاریزانەکان بەردەوامبن لەسەرئەو ئاستەی لە 10 ساڵی رابردوودا پێشکەشیان کردووە.

وتیشی، وەرزی رابردووش تیپێکی نایابمان هەبوو بەڵام لە سەدا پەنجای یاریزانەکانم پێکانیان هەبوو، ئەوەش هۆکاری ئەوە بوو کە نەمانتوانی کێبڕکێ بکەین و لەم وەرزەدا دەمانەوێت قەرەبووی بکەینەوە.

دەشڵێت، لەم یارییەدا بە بێ تۆپیش شەڕانگێز بووین و هەندێک کاتیش خێرایی زیاتریشمان هەبوو، ئیدێرسۆنیش سەرسوڕهێنەر بوو چەندین تۆپی بەرز و درێژی سەرکەوتووی هەبوو.

رونیشیکردەوە، ئێستا دەتوانن لە پریمەر لیگ و سەرجەم پاڵەوانێتییەکان کێبڕکێ بکەن چونکە پێکهاتەیەکی باشیان لەبەردەستدایە و لە ئێستاشدا رووبەڕووی یانە گەورەکان دەبنەوە لەم پاڵەوانێتییەدا.

لە کۆتاییشدا دوپاتیکردەوە کە دەیانەوێت لەسەر ئەم شێوازی یارییکردنە بەردەوام بن تەنانەت ئەگەر بشدۆڕێن ئاساییە، ئێرلینگ هالاندیش یاریزانێکی نایابە و تۆمارکردنی 300 گۆڵ لە تەمەنی 24 ساڵیدا باوەڕپێنەکراوە.

خ . ک