AM:10:18:27/06/2025
304 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس رایگەیاند لە تۆپی پێدا هیچ
بوارێک بۆ هەڵە کردن نییە و کاتی زۆریان دەوێت تا لەگەڵ پلانی ئەلۆنسۆ بگونجێن.
ڤینیسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی ریاڵ مەدرید
دوای بردنەوەیان لە سالزبۆرگ رایگەیاند، لە تایمی یەکەمدا ئاستێکی نایابیان
پێشکەشکردووە بەڵام لە تایمی دووەمدا کەمێک ئاستیان دابەزی ئەوەش شتێکی ئاساییە لە
یارییە قورسەکاندا.
ڤینیسیۆس دەڵێت، ئاسان نییە بە خێرایی
خۆمان لەگەڵ پلانەکانی ئەلۆنسۆ بگونجێنین و پێویستمان بە کاتی زیاتر هەیە بەڵام
هەنگاو بە هەنگاو باشتر دەبین و ئەم یارییە دەرفەتێکی نایاب بوو تا بەشێک لە رێنماییەکان
جێبەجێ بکەین.
دەشڵێت، زۆر دڵخۆشم بە تۆمارکردنی گۆڵێک و
دروستکردنی گۆڵێک بۆ ڤالڤێردی، ئێستا کاری گرنگمان لەپێشە ئەویش بردنەوەیە لە
قۆناغی 16، هیچ بوارێک بۆ هەڵە کردن نەماوە و دەبێت وریا بین.
رونیشیکردەوە، ئەسیستەکەی لەو یارییەدا بۆ
ڤالڤێردی یەکێکە لە جوانیترینەکانی ژیانی وەرزشی، بە دڵنیاییەوە تایبەتییەکەی ئەوە
بوو کە بۆ ڤالڤێردی بوو چونکە ئەو یاریزانە بەردەوام پشتگیری دەکات.
ئاماژەی بەوەشدا، هیوادارە کە بتوانێت
ماوەی ساڵانێکی زۆر زیاتر لە ریاڵ مەدرید بمێنێتەوە چونکە بە یانەی ژیانی خۆی
دەزانێت و هەست بە دڵخۆشی دەکات تیایدا.
خ . ک