خولی بالەی جیهان.. بەرازیل و ئەمریکا و ژاپۆن بردیانەوە

AM:09:38:27/06/2025

84 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی بالەی جیهان بەرازیل و ئەمریکا بردنەوەیان بەسەر چین و کەنەدا بەدەستهێنا و هۆڵەندا بە ئەڵمانیا دۆڕا.

لە یارییەکانی خولی بالەی جیهان، هەڵبژاردەی بەرازیل بەرامبەر هەڵبژاردەی چین یارییکرد.

بە درێژایی یارییەکە، یاریزانانی بەرازیل ئاستێکی نایابیان پێشکەشکرد و بە ئاسانی و بە ئەنجامی سێ گێمی بێبەرامبەر یارییەکەیان بردەوە، خاڵی گێمەکانیش 25 بە 22، 25 بە 16، 25 بە 23 خاڵ بوون.

لە یارییەکانی ترێشدا، هەڵبژاردەی ئەمریکا رووبەڕووی کەنەدا بووەوە و بە ئەنجامی سێ گێمی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، کوباش لە سڕبیای بردەوە.

هەڵبژاردەی هۆڵەنداش رووبەڕووی ئەڵمانیا بووەوە و بە ئەنجامی گێمێک بەرامبەر سێ گێم یارییەکەی پێدۆڕاند، ئۆکرانیاش بردنەوەی بەسەر تورکیا بەدەستهێنا.

دوای ئەو ئەنجامانە، بەرازیل بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ چووە پێشەنگی ریزبەندی، ئەمریکا 10 خاڵی هەیە و لە پلەی شەشەمدایە، کوباش دابەزی بۆ پلەی نۆیەمی ریزبەندی.

خ . ک