AM:12:04:27/06/2025
340 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی جیهانی یانەکان مان سیتی گۆڵبارانی یۆڤانتۆسی کرد و بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێی بردەوە.
لە قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی یانەکان و لە کۆتا یاری گرووپی حەوتەم، هەردوو یانەی مان سیتی و یۆڤانتۆس رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەم، هەر لە سەرەتا و لە خولەکی نۆ، دوکۆ کوڕانی گواردیۆلای پێشخست، بەڵام زۆری نەخایاند و لە خولەکی 11 کۆپمێینەرس گۆڵی یەکسانی یۆڤی تۆمارکرد، پاش ئەوەش مان سیتی بەردەوام بوو لە هێرشبردن تا لە خولەکی 26 کالولو بە هەڵەی گۆڵی دووەمی بۆ تۆمارکردن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، یارییەکە جیاواز بوو کوڕانی گواردیۆلا توانیان سێ گۆڵی تر لە خولەکەکانی 52 و 69 و 76 لە ڕێگای هالاند و فۆدین و ساڤینۆوە تۆماربکەن، لە بەرامبەردا لە خولەکی 84 ڤلاهۆڤیچ دووەم گۆڵی خانمە پیرەکەی تۆمارکرد.
سەرەنجامیش یارییەکە بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ بە بردنەوەی مان سیتی کۆتایی پێهات، بەو ئەنجامەش خاڵەکانی بوون بە نۆ خاڵ و بە پلەی یەکەم سەرکەوت بۆ قۆناغی 16، یۆڤانتۆسیش بە شەش خاڵ و پلەی دووەم گەیشتە هەمان قۆناغ.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵەشدا، عەینی ئیماراتی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ویدادی مەغریبی بردەوە، هەردوو یانەش ماڵئاوایان لە جامی جیهانی یانەکان کرد.