PM:11:15:26/06/2025
144 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپول لە بەهێزکردنی ریزەکانی بەردەوامە و
چاوی لە گواستنەوەی گێهییە لە کریستاڵ پاڵاسەوە.
ماڵپەڕی ئەنفێڵد ئیندێکس کە نزیکە لە یانەی لیڤەرپول رایگەیاند، یانەکە لە گواستنەوەی مارک گێهی بەرگریکاری کریستال پاڵاس
نزیکبووەتەوە، لەکاتێکدا هەر لەم هاوینە لیڤەرپوول دوو بەرگریکاری دیکەشی
بردووەتەوە ریزەکانی کە ئەوانیش
کێرکێز و فریمپۆنگن.
لیڤەرپول دەیەوێت ئەو 30 ملیۆن یۆرۆیەی لە کوانسا
بۆ بایەر لیڤەرکوزن دەستیکەوتووە، بڕێک پارەی دیکەی بخاتە سەر و مارک گێهی بباتە
ریزەکانی، بەڵام بەپێی زۆرێک لە سەرچاوەکان لەگەڵ چوونی بەرگریکارە ئینگلیزییەکە
بۆ رێدز، ئیبراهیم کۆناتێ ریزەکانی یانەکە جێدەهێڵێت.
گێهی تەمەن 24ساڵان، وەرزی پێشوو نزیک بوو بە 60
ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە ریزەکانی نیوکاسڵەوە بکات بەڵام لە کۆتایدا گواستنەوەکە
شکستی هێنا، بەڵام لەم وەرزە ئارەزووی لە چوونی بۆ تیپەکەی ئارنی سلۆت هەیە.