سکێڵی گرێبەستەکەی لەگەڵ ئارسناڵ نوێکردەوە

PM:10:11:26/06/2025

108 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لویس سکێڵی گرێبەستەکەی تا ساڵی 2030 لەگەڵ ئارسناڵ نوێکردەوە و ریاڵ مەدریدی بێهیوا کرد.

مایڵز لویس سکێڵی کە وەرزی رابردوو لەگەڵ یانەی ئارسناڵ درەوشایەوە سەرنجی چەند یانەیەکی گەورەی بەلای خۆیدا راکێشا لە نێویاندا ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، بەڵام دواجار کۆتایی بە هەموو هەوڵەکانی یانەکانی تر هێنا و گرێبەستەکەی لەگەڵ گەنەرز نوێکردەوە.

سکێڵی تەمەن 18 ساڵان، وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایی پێدەهات، بەڵام بەپێی گرێبەستەکە نوێیەکەی لەگەڵ ئارسیناڵ تا ساڵی 2030 لەگەڵ تیپەکەی ئارتێتا بەردەوام دەبێت.

پاش نوێکردنەوەکە یاریزانە لاوەکە رایگەیاند، زۆر خۆشحاڵە و شانازی دەکات بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی، ئەو هاندەری ئارسناڵە و شانازییە بۆی لە ئەکادیمیای یانەکە گەورە بووە.

مایڵز لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023 لە تەمەنی 17 ساڵیدا یەکەم گرێبەستی پیشەگەرانەی لەگەڵ تۆپ هاوێژەکان واژۆکرد، وەرزی 2024 بۆ 2025 لەگەڵ تیپەکەی ئارتێتا درەوشایەوە و توانی جێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی بکاتەوە و بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئینگلتەراش بکرێت.