PM:09:29:26/06/2025
2664 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس بە لابردنی ناوی ریاڵ مەدرید لەسەر بایۆی تووشی
رەخنەی زۆر بووەتەوە.
ڤینیسیۆس بە گۆڕینی بایۆی خۆی و لابردنی ناوی ریاڵ مەدرید
و ئاماژەکردن بە دامەزراوەی ڤینی جونیۆر تووشی رەخنەبووەتەوە، ئەمە لە کاتێکدایە ئەم
یاریزانە وەرزی رابردوو ئاستی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی لە کاتێکدا وەک پاڵێوراوی
باڵۆن دۆر تەماشا دەکرا.
گۆڕانکارییەکە، لە پلاتفۆرمە جیاوازەکانی سۆشیال میدیادا
قسە و باسی زۆری لێکەوتەوە، هەندێک پێیان وایە ئەم هەنگاوە لە وەڵامی ئەو سووکایەتییە
بووە کە لە پۆستەکاندا پێیکراوە.
بەگوێرەی جۆزێپ پێدرێرۆل لە کەناڵی ئێل چیرینگویتۆ، ریاڵ
مەدرید پرسیاری لە کەسوکاری ڤینیسیۆس کردووە سەبارەت بەو بابەتە و پێیان راگەیەندراوە،
بڕیارەکە لەلایەن دەزگای بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی یاریزانەکەوە دراوە، بەڵام
یاریزانەکە وێنەی پرۆفایلی کردووەتەوە بە وێنەیەک کە درێسی یانەکەی پۆشیووە.
میدیاکارەکە باسی لەوەشکردووە، گۆڕانکارییەکە سەیر بووە
و دەکرا بە مانای ماڵئاوایی لە ریاڵ مەدرید بێت، بەڵام گەڕانەوەی وێنەی پرۆفایلی
شتەکانی هێورکردووەتەوە.
لەلایەکی ترەوە، تۆماس رۆنسێرۆی سەرنووسەری رۆژنامەی ئاس
هاوڕا بوو کە ئەو هەنگاوە جێگەی پرسیارە، چونکە ڤینیسیۆس لە ئێستادا لە باشترین
ئاستیدا نییە و دوای یەکسانبوونی ریاڵ مەدرید لەگەڵ هیلال لە جامی جیهانی یانەکان
و گۆڕانکارییەکەی لە تایمی دووەم رەخنەی زۆری لێگیراوە.