سینەر و سابالێنکا لە پیشەنگی جیهاندا مانەوە

PM:03:13:24/06/2025

168 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سینەر لە پێشەنگی ریزبەندیدا مایەوە و ئەلکاراز جیاوازیەکەی کەم کردەوە و سابالێنکاش باشترینی کچانە.

رابیتەی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی، نوێترین ریزبەندی جیهانی بڵاوکردەوە، یانیک سینەری ئیتاڵی لە پێشەنگی ریزبەندی جیهاندا مایەوە هەرچەندە خاڵەکانی بۆ 10 هەزار و 430 خاڵ دابەزیوە.

کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانیش لە پلەی دووەمی ریزبەندییدایە و خاوەنی نۆ هەزار و 300 خاڵە و جیاوازیەکەی لەگەڵ سینەری پێشەنگ کەمکردەوە بەتایبەت دوای بەدەستهێنانی نازناوەکانی رۆلان گارۆس و کوێنز.

ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانیش لە پلەی سێیەمی ریزبەندییەکەدا مایەوە بە کۆکردنەوەی شەش هەزار و 500 خاڵ، جاک دراپەریش دوو پلە چووە پێشەوە و ئێستاش لە پلەی چوارەمی ریزبەندیدایە.

هەریەکە لە تایلۆر فرێتز و نۆڤاک جۆکۆڤیچ دابەزین بۆ پلەکانی پێنجەم و شەشەم، مۆسێتی لە پلەی حەوتەمدا مایەوە، هولگەر رۆن چووە پلەی هەشتەم و مێدڤیدێڤیش گەڕایەوە 10 پلەی یەکەمی ریزبەندی جیهان.

لەسەر ئاستی کچانیش، ئارینا سابالێنکای بیلاڕوسی پارێزگاری لە پێشەنگی ریزبەندی کرد و خاوەنی 11 هەزار و 640 خاڵە بە جیاوازی چوار هەزار خاڵ لەگەڵ کۆکۆ گاوفی ئەمریکی.

خ . ک