جامی هالە.. بوبلیک لە مێدڤیدێڤی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا

PM:03:39:23/06/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی هالە بوبلیک بە شێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە مێدڤیدێڤی بردەوە و نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لە یاریی کۆتایی جامی هالە بۆ تێنسی سەرزەوی، دانێل مێدڤیدێڤی روسی بەرامبەر ئەلیکساندەر بوبلیکی کازاخستانی یارییکرد.

پێش دەستپێکردنی یارییەکە، سەرجەم هاندەران پێشبینی ئەوەیان دەکرد کە مێدڤیدێڤ بە ئاسانی یارییەکە بباتەوە و ببێتە پاڵەوان.

بەڵام لە ئەنجامێکی چاوەڕوان نەکراودا، بوبلیک دوای پێشكەش کردنی ئاستێکی بەرز و دوای تەنها یەک کاتژمێر و 22 خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر بردەوە، خاڵی کۆمەڵەکانیش شەش بە سێ، حەوت بە شەش گیم بوون.

بەو بردنەوەیە، بوبلیک بووە پاڵەوانی جامی هالە و رێگری کرد لە میدڤیدێڤ کە بۆ دووەمجار ئەو نازناوە بەدەستبهێنێت، یەکەم جاریشی بوو لە کۆتا یارییدا کە رووبەڕووی میدڤیدێڤ بوبێتەوە بردنەوە بەدەستبهێنێت.

خ . ک