جامی کوینز.. ئەلکاراز بردنەوەی بەسەر لیچکا بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان

PM:01:19:23/06/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی کوینز کارلۆس ئەلکاراز بردنەوەی بەسەر لیچکا بەدەستهێنا و بووە پاڵەوان.

لە یاریی کۆتایی جامی کوینز بۆ تێنسی سەرزەوی کە لە لەندەن بەڕێوەچوو، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر جێری لیچکای چیکی یارییکرد.

یارییەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی بەخۆوە بینی و کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی حەوت بە پێنج گێم لە سوودی ئەلکاراز کۆتاییهات بەڵام لیچکا بە بردنەوەی کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.

لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، ئەلکاراز ئاستێکی نایابی پێشکەشکرد و بە ئەنجامی شەش بە دوو گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، سەرەنجام دوای دوو کاتژمێر و شەش خولەک یارییەکەی بە دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.

بەو بردنەوەیە، کارلۆس ئەلکاراز بۆ دووەمین جار نازناوی جامی کوینزی بەدەستهێنا کە پێشتر لە ساڵی 2023دا بووەتە پاڵەوان، جگە لەوەش ژمارەی نازناوەکانی لە کاروانە وەرزشیەکەیدا بۆ 21 نازناو زیادکرد، لە ساڵی 2025یشدا تا ئێستا پێنج نازناوی بەدەستهێناوە.

خ . ک