جامی هالە.. سینەر بە بۆبلێک دۆڕا و ماڵئاواییکرد

PM:01:42:20/06/2025

136 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە جامی هالە سینەر بە بۆبلێک دۆڕا و ماڵئاواییکرد، خاشانۆڤیش بردنەوەی بەدەستهێنا.

لە یارییەکانی قۆناغی 16ی جامی هالە بۆ تێنسی سەرزەوی، یانیک سینەری ئیتاڵی بەرامبەر ئەلیکساندەر بۆبلێکی کازاخستانی یارییکرد.

لە کۆمەڵەی یەکەمدا، سینەری پێشەنگی ریزبەندی جیهان بە ئاستێکی نایابەوە دەرکەوت و بە ئەنجامی شەش بە سێ گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا.

دواتر لە کۆمەڵەکانی دووەم و سێیەمدا، بۆبلێک باشتر بینرا و بە ئەنجامەکانی شەش بە سێ، شەش بە چوار گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا، سەەنجام یارییەکەی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە.

لە هەمان قۆناغ، کارین خاشانۆڤی روسی رووبەڕووی ئەلیاسیمی کەنەدی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، ئەندریە رۆبلێڤیش بە تۆماس ئێچڤێری دۆڕا.

هەریەکە لە بۆبلێک و خاشانۆڤ و ئێچڤێری سەرکەوتنیانبۆ قۆناغی چارەکی کۆتایی بەدەستهێنا، سینەر و ئەلیاسیم و رۆبلێڤ ماڵئاواییانکرد.

خ . ک