PM:01:10:20/06/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی کوێنز ئەلکاراز بە بردنەوە لە
مونار گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی و ئۆبلێکا ماڵئاواییکرد.
لە یارییەکانی جامی کوێنز بۆ تێنسی
سەرزەوی کە لە بەڕیتانیا بەڕێوەدەچێت، کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بەرامبەر یاومی
موناری هاونیشتمانی یارییکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، ئەلکاراز باشتر بینرا
و بە ئەنجامی شەش بە چوار گێم لە سوودی خۆی کۆتایی پێهێنا بەڵام مونار بە بردنەوەی
کۆمەڵەی دووەم ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەم و یەکلاکەرەوەدا، هەردوو
یاریزانەکە کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و بە ئەنجامی حەوت بە پێنج گێم لە
سوودی ئەلکاراز کۆتاییهات، سەرەنجام دوای سێ کاتژمێر و 20 خولەک یارییەکەی بە دوو
کۆمەڵە بەرامبەر کۆمەڵەیەک بردەوە و سەرکەوتنی بۆ قۆناغی چارەکی پاڵەوانێتییەکە
بەدەستهێنا.
لە یارییەکی تریشدا، ئارسەر ریندرێکی فەرەنسی
رووبەڕووی ئۆپلێکای ئەمریکی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆەمڵەی بێبەرامبەر یارییەکەی
لێبردەوە و بۆ رووبەڕووبونەوەی ئەلکاراز گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
خ . ک