نامۆ فازل بردنەوەی بەسەر رکابەرە روسییەکەی بەدەستهێنا

PM:09:17:14/06/2025

1692 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵەوانێتی ئێف سی 971 نامۆ فازڵ بە لێدانێکی کوشندە شکستی بە یەعقوب سولەیمانۆڤ هێنا.

لە یارییەکی پاڵەوانیتی ئێف سی 971 کە لە شاری دوبەی و لە وڵاتی ئیماڕات ئەنجامدرا، نامۆ فازڵی کوڕە کوردی شاری سلێمانی رووبەڕووی یەعقوب سولەیمانۆڤی رووسی بووەوە.

لە سەرەتادا هەردوولا بە بەهێزی دەستیان پێکرد، دواتر نامۆ چەند جارێک بە لێدانە کوشندەکانی فشاری دەخستە سەر رکابەرە رووسیەکەی، لە بەرامبەردا سولەیمانۆڤ تا رادەیەک کاردانەوەی هەبوو.

دوو راوندی یارییەکە بەم شێوەیە کۆتایی هات و یارییەکە چووە راوندی سێیەم، لە راوندی سێیەم، نامۆ بە لێدانێکی بەهێز سولەیمانۆڤی نۆک ئاوت کرد و شکستی پێهێنا و بووە خاوەنی 25 هەزار دۆلار.

دوای بردنەوەکەش ئەستێرە کوردەکە وتی: سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەم کە پشتگیرییان کردوم و تەنانەت بە پۆستێکیش باسیان کردووم، ئەم بردنەوەیە پێشکەش دەکەم بە کورد و کوردستان.

وتیشی: کاتێک ئەم یارییەکە دەکەیت، دەبێت هەندێک رق و کینە بخەیتە نێوان خۆت و رکابەرەکەت، رکابەرەکەم یاریزانێکی سەرسوڕهێنەر بوو، لە رێز زیاتر هیچم نییە بۆی.