AM:08:27:14/06/2025
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی بالەی جیهان فەرەنسا بردنەوەی
بەسەر ئیتاڵیا بەدەستهێنا و ئەرجەنتین بە بولگاریا دۆڕا.
یارییەکانی خولی بالەی جیهان بەردەوامییان
هەیە، لە قۆناغی یەکەمدا هەڵبژاردەی فەرەنسا بەرامبەر ئیتاڵیا یارییکرد.
فەرەنسییەکان لەسەرەتای یارییەکەوە بە
ئاستێکی بەرزەوە دەستیان پێکرد و دوو گێمی یەکەمیان بە ئەنجامەکانی 25 بە 18، 25
بە 22 لە سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا بەڵام ئەرجەنتین بە بردنەوەی گێمی سێیەم
جیاوازیەکەی کەمکردەوە.
دواتر و لە گێمی چوارەمدا، یاریزانانی
فەرەنسا بە زەحمەت توانیان بە ئەنجامی 26 بە 24 خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتایی
پێبهێنن، سەرەنجام یارییەکەیان بە سێ گێم بەرامبەر گێمێک بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی
ئەرجەنتین رووبەڕووی بولگاریا بووەوە و سەرەنجام یارییەکەیان بە سێ گێمی
بێبەرامبەر پێدۆڕاند، سلۆڤینیاش لە ئێرانی بردەوە.
دوای ئەو ئەنجامانە، سلۆڤینیا پێنج خاڵی
هەیە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندییدایە و ئیتاڵیا و ئەرجەنتین دابەزین بۆ پلەکانی
پێنجەم و شەشەم، فەرەنساش بە سێ خاڵ لە پلەی 12 دەبینرێت.
خ . ک