PM:12:30:13/06/2025
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە جامی هۆڵەندا مێدڤیدێڤ و ئۆبلێکا
گەیشتنیان بە چارەکی کۆتایی مسۆگەر کرد و هورکاز ماڵئاواییکرد.
لە قۆناغی 16ی جامی هۆڵەندا، دانێل
مێدڤیدێڤی روسی بەرامبەر ئادریان مانارینۆی فەرەنسی یارییکرد.
لە کۆمەڵەی یەکەمدا، هەردوو یاریزانەکە
کێبڕکێیەکی بەهێزی یەکتریان کرد و بە ئەنجامی حەوت بە شەش گێم لە سوودی مێدڤیدێڤ
کۆتاییهات.
لە کۆمەڵەی دووەمدا، هەرچەندە مانارینۆ
هەوڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەیدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوو، سەرەنجام یارییەکە دوای
دوو کاتژمێر بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێبەرامبەر لە سوودی میدڤیدێڤ کۆتاییهات.
لە هەمان قۆناغ، رایلی ئۆبلێکای
کازاخستانی رووبەڕووی نیکۆلاس گاری چیللی بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی
بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا، هۆبێرت هورکازیش بە هۆی پێکانەوە لە
یارییەکەی بەرامبەر لاگال کشایەوە.
هەریەکە لە مێدڤیدێڤ و ئۆبلێکا و لاگال
گەیشتنە قۆناغی چارەکی کۆتایی جامەکە و هورکاز و مانارینۆ و نیکۆلاس گاری
ماڵئاواییانکرد.
خ . ک