AM:09:21:13/06/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی بالەی جیهان ئەرجەنتین و ئەمریکا
بردنەوەیان بەدەستهێنا و بەرازیل بە کوبا دۆڕا.
لە درێژەی یارییەکانی خولی بالەی جیهان،
هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر هەڵبژاردەی کەنەدا یارییکرد.
یارییەکە هەر لە سەرەتاوە کێبڕکێیەکی
بەهێزی بەخۆوە بینی و کۆمەڵەی یەکەم بە ئەنجامی 25 بە 22 خاڵلە سوودی ئەرجەنتین
کۆتاییداهات بەڵام کەنەدییەکان کۆمەڵەکانی دووەم و سێیەمیان لە سوودی خۆیان کۆتایی
پێهێنا بە ئەنجامی 25 بە 21 خاڵ و 25 بە 14 خاڵ.
دواتر یاریزانانی ئەرجەنتین گەڕانەوە کەشی
یارییەکە و بە بردنەوەی کۆمەڵەی چوارەم ئەنجامەکەیان یەکسانکردەوە، لە دوایین
کۆمەڵەی یەکلاکەرەوەشدا، یاریزانانی تانگۆ ئاستێکی نایابیان پێشکەش کرد و بە
ئەنجامی 15 بە هەشت خاڵ لە سوودی خۆیان کۆتاییان پێهێنا، سەرەنجام یارییەکەیان بە
سێ کۆمەڵە بەرامبەر دوو کۆمەڵە لە کەنەدا بردەوە.
لە یارییەکانی تریشدا، هەڵبژاردەی بەرازیل
رووبەڕووی کوبا بووەوە و بە ئەنجامی دوو کۆمەڵە بەرامبەر سێ کۆمەڵە یارییەکەی پێدۆڕاند،
ئەمریکا و ئیتاڵیا بردنەوەیان بەسەر ئێران و ئەڵمانیا بەدەستهێنا.
بەو ئەنجامانە، ئیتاڵیا و ئەرجەنتین بە کۆکردنەوەی
پێنج خاڵ لە پلەکانی دووەم و سێیەمدان بە جیاوازی یەک خاڵ لەگەڵ بەرازیلی چوارەم، ئەمریکا
و ئەڵمانیاش لە پلەکانی 12 و 13 دەبینرێن.
خ . ک