رۆناڵدۆ لە تەمەنی 40 ساڵیدا بە پێکانەوە یاریکرد، گریا و نازناویشی بردەوە

PM:03:16:09/06/2025

372 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ لە تەمەنی 40 ساڵیدا نازناوێکی تری بۆ پۆرتوگال بردەوە، تێیدا بە پێکان یاری کرد و لە کۆتیشدا لە خۆشیدا گریا.

پاش ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاری بەرامبەر ئەڵمانیا لە قۆناغی پێش کۆتایی بە گۆڵێک یارمەتی هەڵبژاردەکەیدا بۆ بردنەوە، لە یاری کۆتاییش سەرەڕای ئەوەی پێش دەستپێکی یارییەکە تووشی پێکان بوو 88 خولەک یاری کرد و گۆڵێکی تۆمارکرد، ئەمەش وایکرد ئەنجامی یارییەکەیان یەکسان بێتەوە دواتر بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان ببنە پاڵەوانی نەیشنز لیگ.

رۆناڵدۆ لە تەمەنی 40 ساڵی و چوار مانگی سێ شەویدا، توانی دووبارە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی مێژوو بنووسێتەوە، شەوێک کە یاریزانەکە قەلەقییەکی زۆری پێوەدەبینرا و وەک بڵێی خۆشی دەزانێت کۆتا کاتەکانی لە تۆپی پێدا بەسەردەبات، هەر ئەوەش وایکرد لەگەڵ کۆتا لێدانی یەکلاکەرەوە و پاش بردنەوەیان بە کوڵ بگریت، بەڵام گریانێک کە پڕ بوو لە خۆشی.

ئەوەی ئەم یاریزانەی پێ دەناسرێتەوە پەرۆشییەتی بۆ گۆڵ تۆمارکردن و نازناو بردن، هەرچەندە گۆڵکاری مێژووی تۆپی پێیە بە 938 گۆڵ، وە خاوەنی دەیان نازناوی بە کۆمەڵە کە تێیدا پێنج چامپیۆنز لیگ دەبینرێت، وە دەیان خەڵاتی تاکەکەسی پێبەخشراوە لەوانە تێیدا پێنج باڵۆندۆر و چوار پێڵاوی ئاڵتوونی و سێ زە بێست، بەڵام کاتێک گۆڵێک تۆماردەکات وەک یەکەمین گۆڵی ئاهەنگ دەگێڕێت، کاتێکیش نازناوێک بەدەستدەهێنێت هەست بە شانازییەکی زۆر دەکات و هەمیشە بەقوڵی چێژی لێدەبینێت.

رۆناڵدۆ هەمیشە بە نموونەیەکی گەورە بۆ یاریزانانی لاو تەماشادەکرێت، چونکە 20 ساڵە بە بەردەوامی لە لوتکەی ئاستیدا بینراوە، هەمیشەش راهێنانی قورس دەکات بۆ مانەوەی لە لوتکە، چونکە یاریزانەکە بەو باوەڕەی گەیشتن بە لوتکە ئاسانە بەڵام مانەوە تێیدا قورسە لە تۆپی پێی پیشگەری رووانیووە.