ئەلکاراز بووە پاڵەوانی رۆلان گارۆس

AM:09:00:09/06/2025

212 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە پاڵەوانێتی رۆلان گارۆس ئەلکاراز ریمۆنتادای بەسەر سیینەردا کرد و بووە پاڵەوان.
لە یاری کۆتایی رۆلان گارۆسی فەڕەنسا، یانییک سیینەری ئیتاڵی ڕووبەڕووی کارلۆس ئەلکارازی ئیسپانی بووەوە.
لە یارییەکەدا سەرەتا سینەر زۆر بە بەهێزی دەرکەوت و توانی کۆمەڵەی یەکەم و دووەم بە ئەنجامەکانی شەش و چوار و حەوت و شەش براوەبێت.
پاشان ئەلکاراز گەڕایەوە نێو کەشی یارییەکە و توانی ریمۆنتادا بکات، بە جۆرێک سێ کۆمەڵەی لەسەر یەکی بردەوە بە ئەنجامەکانی شەش و چوار ، لەگەڵ حەوت و شەش و حەوت و شەش.
سەرەنجام یارییەکە پاش نزیکەی پێنج کاتژمێر و 30 خولەک بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە بە بردنەوەی ئەلکاراز کۆتایی پێهات و بووە پاڵەوانی رۆلان گارۆس.