ئەمشەو یاریی کۆتایی چامپیۆنز لیگە

AM:08:35:31/05/2025

720 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چامپیۆنز لیگ بەهێزترین پاڵەوانێتی لەسەر ئاستی ئەوروپا لە کۆتا یارییدایە و براوەی نازناوی وەرزەکە یەکلادەکرێتەوە.

شەممە لە کاتژمێر 10ی شەودا، هەردوو یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی و ئینتەر میلانی ئیتاڵی یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە لە یاریگای ئالیانز ئارینا ئەنجامدەدەن.

ئەم دوو یانەیە لە مێژوودا لە هیچ یارییەکی فەرمیدا رووبەڕووی یەکنەبونەتەوە و ئەمە یەکەمجارە بەرامبەر یەکتر یاریدەکەن و یەکێکیان نازناوی ئەم وەرزەی چامپیۆنز لیگ بەدەستدەهێنێت.

پاریس لەم وەرزەی چامپیۆنز لیگدا 16 یاریی ئەنجامداوە و خاوەنی 10 بردنەوە و یەکسانبونێک و پێنج شکستە، 33 گۆڵی تۆمارکردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا و 15 گۆڵی لێکراوە.

لە بەرامبەردا ئینتەر میلان 14 یاریی لەم وەرزەی پاڵەوانێتییەکەدا کردووە، 10 بردنەوەی بەدەستهێناوە لەگەڵ سێ یەکسانبوون و یەک شکست، 26 گۆڵی تۆمارکردووە و 11 گۆڵی لێکراوە.

پاریس سان جێرمان ئامانجی ئەوەیە لەم وەرزەدا بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا نازناوی چامپیۆنز لیگ بەدەستبهێنێت و خەونی قەتەڕییەکان کە خاوەنی یانەکەن بکاتە راستی لە کاتێکدا لە ساڵی 2020 لە یاریی کۆتاییدا بە بایرن میونشن دۆڕا.

لە بەرامبەردا، ئینتەر میلان بە ئامانجی بەدەستهێنانی چوارەم نازناوی چامپیۆنز لیگ لە مێژوویدا دەچێتە یاریگاوە، کۆتا جاریش کە نازناوەکەی بردووەتەوە لە وەرزی 2009 بۆ 2010دا بووە.

لویس ئینریکی راهێنەری پاریس سان جێرمان پێشتر یەکجار نازناوی چامپیۆنز لیگی وەک راهێنەر بەدەستهێناوە، کە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە بووە و لە وەرزی 2014 بۆ 2015دا بووە.

بەڵام سیمیۆنی ئینزاگی هیچ نازناوێکی چامپیۆنز لیگی بەدەست نەهێناوە و دەیەوێت بۆ یەکەمجار نازناوی ئەو پاڵەوانێتییە بەدەستبهێنێت بەتایبەت دوای ئەوەی لە یاری کۆتایی وەرزی 2022 بۆ 2023دا بە مانچستەر سیتی دۆڕان و نازناوەکەی لەدەستدا.

خ . ک