چارەنووسی ڤلاهۆڤیچ ئاشکرابوو

PM:10:07:19/05/2025

720 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یۆڤانتۆس پێداگرە لەسەر فرۆشتنی ڤلاهۆڤیچ لەم هاوینەدا و یانەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
پاش ئەوەی یانەی یۆڤانتۆس و دۆسان ڤلاهۆڤیچ نەگەشتنە رێککەوتن سەبارەت بە نوێ کردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان کە وابڕیارە لە هاوینی ساڵی 2026 کۆتایی پێبێت، هەربۆیە یانەکە بڕیاریداوە لەم مێرکاتۆیەدا دەستبەرداری ببێت بۆ ئەوەی لە فرۆشتنی سودی مادیان دەستبکەوێت.

تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە لە ئینگلتەرا هەریەکە لە یانەکانی نۆتینگهام فۆرێست و نیوکاسڵ و لە ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامادەن گرێبەست پێشکەشی ئەو هێرشبەرە سڕبییە بکەن.

دۆسان ڤلاهۆڤیچ ماوەی سێ ساڵە لە یۆڤانتۆس یاری دەکات و لەم وەرزەدا بەشداری 40 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 15 گۆڵ و پێنج ئەسیست تۆماربکات و ئاستێکی تارادەیەک باش پێشکەش بکات.