پاریس ئەستێرەیەک دەگوازێتەوە

PM:02:22:15/05/2025

256 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس دەیەوێت لە هاوینی داهاتوودا گویراسی لە دۆرتمۆند بگوازێتەوە ریزەکانی و 100 ملیۆن یۆرۆی بۆ ئامادەکردووە.

بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان دەیانەوێت پاداشتی خزمەتە باشەکەی لویس ئینریکی بدەنەوە و هاوینی داهاتوو چەند گرێبەستێکی لەسەر خواستی خۆی بۆ ئەنجام بدەن.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاویکردووەتەوە یانە فەڕەنسییەکە ئامانجێتی لە مێرکاتۆی داهاتوودا سێرهیۆ گیوراسی بگوازێتەوە ریزەکانی.

سەرچاوەکە بڵاویکردووەتەوە پاریس دەیەوێت لە بەرامبەر پێدانی ئەو یاریزانە 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بروسیا دۆرتمۆند بکات.

بێڵد ئاماژەی بەوەکردووە پاریس سان جێرمان باش دەزانن سیاسەتی دۆرتمۆند بەجۆرێکە کە لەساتی پێشکەشکردنی بڕە پارەیەکی باش ئامادەن دەستبەرداری ئەستێرەکانیان بن، هەربۆیە ئەو بڕە زۆرەیان دابین کردووە.

گرێبەستی سێرهیۆ گویراسی لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە لە هاوینی ساڵی 2028 کۆتایی پێدێت و لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری 44 یاری کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 33 گۆڵ و نۆ ئەسیست تۆماربکات.