کۆنفرانس لیگ.. چێڵسی و بیتیس گەیشتنە یاریی کۆتایی

AM:12:18:09/05/2025

412 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە کۆنفرانس لیگ چێڵسی و ریال بیتیس بەسەر دورگادێنس و فیۆرێنتینا سەرکەوتن بۆ یاریی کۆتایی.

لە یارییەکانی گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی کۆنفرانس لیگ، چێڵسی ئینگلیزی و دورگادێنسی سویدی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

تایمی یەکەم، بلوز بە ریتمێکی خێرا یاریی دەکرد و لە خولەکی 35 کیرنان هۆڵ گۆڵی یەکەمی بۆ تۆمارکردن، نیوەی یەکەمیش بەو تاکە گۆڵە کۆتایی هات.

لە تایمی دووەم، یارییەکە زیاتر بە هاوسەنگی دەبینرا و هیچکامیان گۆڕانکارییان لە ئەنجامەکە نەکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە سودی چێڵسی کۆتایی هات، بە ئەنجامی هەردوو یارییش یانە لەندەنیەکە، پێنج بە یەک بردنەوەی بەدەستهێنا و بووە خاوەنی بلیتی یاریی کۆتایی.

لە یارییەکی دیکەی هەمان قۆناغیش، ریال بیتیسی ئیسپانی بە سەرکردایەتی ئەنتۆنی لەگەڵ فیۆرێنتینا یەکسانبوو بەڵام بە ئەنجامی هەردوو یاریی گەیشتە یاریی کۆتایی، لە یاریی کۆتایش چێڵسی ئینگلیزی و ریال بیتیسی ئیسپانی رووبەرووی یەکتر دەبنەوە.