PM:04:57:12/04/2025
452 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی
ئینگلتەرا مانچستەر سیتی بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە کریستاڵ پاڵاسی بردەوە.
لە یارییەکانی
هەفتەی 31ی خولی ئینگلتەرا مان سیتی لە یاریگای ئیتیحاد میوانداری لە کریستاڵ
پالاس کرد.
لە تایمی
یەکەمەدا تیپی میوان باشتربوون و لە خولەکی هەشت ئیزی گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد.
پاشان لە
خولەکی 21 ریچاردس گۆڵی دووەمی پاڵاسی تۆمارکرد و کوڕانی گواردیۆلای شۆک کرد.
یاری
بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 33 کاتێک دی برۆین گۆڵی یەکەمی سیتی و کەم کردنەوەی
جیاوازییەکەی تۆمارکرد و پاش سێ خولەک لەوگۆڵە مەرموش گۆڵی یەکسانبوونەوەی
تۆمارکرد، سەرئەنجامی تایمی یەکەم بە دووگۆڵ بۆ هەرلایەک کۆتایی هات.
لە تایمی
دووەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و لە خولەکی 46 کۆڤاسیچ گۆڵی پێشکەوتنی تۆمارکردوو و
پاشان ماکاتی گۆڵی چوارەم و دڵنیای تۆمارکرد.
کوڕانی پیپ
بەو چوار گۆڵەوە نەوەستان و لە خولەکی 79 نیکۆ ئۆریلی گۆڵی پێنجەمی تۆمارکردوو سیتی
بەم بردنەوەیە لە پلەی چوارەمدایە و کریستاڵ پاڵاسیش لەپلەی 11 دێت.