محەمەد سەڵاح سوپاسی ئەوانە دەکات کە دەنگیان پێداوە بۆ بردنەوەی خەڵات و پێیوایە ئارسناڵیش دەبێتە پاڵەوانی پریمەر لیگ.
بەرشەلۆنە نزیکن لەوەی لەگەڵ پینیا بگەنە رێککەوتن سەبارەت بەدرێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆماوەی ساڵێک و پاشان فرۆشتنی بەشێوەی خواستن.
رافینیا رایگەیاند دڵخۆشە بەوەی ناوی لە لیستی پاڵێوراوانی خەڵاتی باڵۆن دۆردایە و بەڵێنیش بە هاندەرانی بەرشەلۆنە دەدات بەردەوام لەپێناو بردنەوە بجەنگێت.
ئیزاک لە راگەیاندرواێکدا دووبارە داوایی رۆیشتنی لە نیوکاسڵ کردووە بەڵام یانەکەی دووپاتیان کردووەتەوە کە رێگەی پێنادەین لەم هاوینەدا بڕوات.
رۆما بە خواستنی یەک وەرز بایلی گواستەوە ریزەکانی و مافی کڕینەوەی هەیە بەرامبەر 22 ملیۆن یۆرۆ.
ریاڵ مەدرید ئامادەیە لە پێناو گواستنەوەی کۆناتێ 35 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی لیڤەرپوڵ بکات بەڵام ئەو یانەیە بەکەمتر لە 50 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری نابن.
لەسەرداوای مارێسکا چێڵسی هەوڵ دەدات باستۆنی لە ئینتەر میلان بگوازێتەوە و بۆئەم مەبەستە 50 ملیۆن پاوەندیان ئامادەکردووە.
محەمەد سەڵاح بەباشترین یاریزانی وەرزی رابردووی پریمەرلیگ دیاریکراو و بۆجارێ سێیەم ئەم خەڵاتەی بەدەست هێنا.
ئەلۆنسۆ رایگەیاند خۆشحاڵە بەوەی توانیوێتی وەک راهێنەر دووبارە بگەرێتەوە سانتیاگۆ بێرنابیۆ و هیوادارە مێژوو بنووسێتەوە.
لە خولی ئیسپانیا ریاڵ مەدرید بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە ئۆساسۆنا هێنا
خیسۆس دوپاتیکردەوە رۆناڵدۆ یاریزانێکی گەورەیە و ستایشی ئاستی تیپەکەشی کرد بەرامبەر ئیتیحاد.
نۆتینگهام فۆرێست رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ دۆگلاس لویز کردووە و لە یۆڤانتۆسەوە دەیگوازێتەوە.
مۆرینیۆ دوپاتیکردەوە بەنفیکا لە ئەوان بەهێزترە بەڵام هەوڵی گەیشتن بە چامپیۆنز لیگ دەدەن.
گۆتیرێز بەبڕی 20 ملیۆن یۆرۆ بووە یاریزانی ناپۆلی و ریاڵ مەدریدیش نیوەی پارەکە وەردەگرێت.
ویسا هەنگاوێکی نوێی ناوە بۆ جێهێشتنی برێنتفۆرد و نیوکاسڵیش نزیکترین یانەیە لە گواستنەوەی.
ریاڵ مەدرید و ڤینیسیۆس تاوەکوو ئێستا نەگەشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بەدرێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.
لیدز یونایتد دەیەوێت هێرشبەرێک بگوازێتەوە و ئۆکافۆری لە میلانەوە بە ئامانج گرتووە.
ئیچێڤێری ئەستێرەی لاوی مان سیتی نزیکە لەوەی بەشێوەی خواستن گرێبەست لەگەڵ لیڤەرکوزن واژۆ بکات.
ئەیسی میلان لەسەرداوای ئەلیگری دەیانەوێت رابیۆ بگوازنەوە و هێڵی ناوەرساتی یانەکەیان بەهێنانی بەهێزتر بکەن.
لە جامی سوپەری سعودییە نەسر بە دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئیتیحادی بردەوە و گەیشتە یاریی کۆتایی.
لا فۆنتی دوپاتیکردەوە هیوادارن نازناوی مۆندیال بەدەستبهێنن و پێدریش یاریزانێکی باوەڕپێنەکراوە.
بەرپرسانی مانچستەر یونایتد 150 ملیۆن یۆرۆیان تەرخان کردووە لە پێناو گواستنەوەی وارتۆن و دۆناروما.
ریاڵ مەدرید نرخی فرۆشتنی کاماڤینگای بە 80 ملیۆن یۆرۆ دیاریکردووە چونکە وای دەبینن بەو بڕە پارەیە هیچ یانەیەک ئامادەنییە بیگوازێتەوە.
یامال چوار ئامانجی دیاریکردووە لەگەڵ بەرشەلۆنە بیانهێنێتە دی تا تەختی پاشایەتی لە مێسی وەربگرێت.
ناپۆلی پاش پێکانەکەی لوکاکۆ دەیەوێت ڤاردی بگوازێتەوە و هێڵی هێرشبردنی یانەکەیان بەهێزتر بکەنەوە.
بایرن میونشن دەیەوێت بە خواستنی یەک وەرز نکۆنکو بگوازێتەوە بەڵام چێڵسی دەیەوێت بیفرۆشێت.
بەرپرسانی گەلەتەسەرای هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئاکانجی دەستپێکرد و گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانیدا کردووە.
پاریس بە بودجەیەکی خەیاڵیەوە بەشداری وەرزی نوێ دەکات و یانەکانی تری فەرەنسای شۆک کردووە.
کۆنتی دوپاتیکردەوە پارێزگاری کردن لە نازناوی خولی ئیتاڵیا ئاسان نییە و دی برۆینیش سودێکی زۆری دەبێت.