مان سیتی بەنیازە گرێبەستی رۆدری تا 2029 نوێبکاتەوە و دەیکاتە خاوەنی دووەم زۆرترین مووچە لە یانەکەیدا.
مۆدریچ بە هاندەرانی میلان ناسێنرا و دوپاتیکردەوە ئەم یانەیە باشترینە لە ئیتاڵیا و حەوت چامپیۆنز لیگی هەیە.
لە خولی بەرازیل سانتۆس سێ خاڵی گرنگی بەرامبەر جۆڤێنتود بەدەستهێنا و نەیمار دوو گۆڵی تۆمارکرد.
مانچستەر سیتی بڕیاریداوە گرێبەستی ڕوبن دیاز نوێ بکاتەوە و یاریزانەکەش دڵخۆشە لە یانەکەی.
لیڤەرپول دوو یاری لە رۆژێکدا لە ئەتلەتیک بلباو بردەوە بە ئەنجامەکانی چوار بە یەک و سێ بە دوو.
ئارسناڵ دەیەوێت لە گواستنەوەی ئیزێ بکشێتەوە و هەوڵی گواستنەوەی لووکمان دەدات.
ئیزاک گەڕایەوە نیوکاسڵ و لە کۆبوونەوەیەکدا داهاتووی بە مانەوە یاخود رۆیشتن یەکلایدەکرێتەوە.
موهەنەد عەلی پەیوەندی بە یانەی دیبای ئیماراتییەوە کرد و نۆیەمین یانەی ژیانی وەرزشی تاقیدەکاتەوە.
پارتی نزیکە لە پەیوەندیکردن بە ڤیاڕیاڵ و یانە گەورەکانیش بەهۆی تۆمەتەکانەوە لێی کشاونەتەوە.
لویز گەڕایەوە ئەوروپا لە رێگەی یانەی پافۆسی قوبرسییەوە و یانەکەشی بۆ گەیشتن بە چامپیۆنز لیگ دەجەنگێت.
فلێک ستایشی وڵاتی کۆریای باشوری کرد و راشفۆرد و جێرارد مارتنیشی بە دوو یاریزانی گرنگ ناوبرد.
کۆمۆ دەیەوێت بە سێ ملیۆن یۆرۆ یارمەتی میلان بدات بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی مۆراتا.
مان یونایتد نیازی هەیە دەستبەرداری راسمۆس هۆیلاند ببێت لەپێناو گواستنەوەی سێسکۆ.
لە یارییەکانی وەرزی داهاتوویی سعودییە رێگا بە یانەکان دەدرێت ناوبژیوانی بیانی بە کرێ بهێنن بۆ ئەو یارییانەی دەیانەوێت.
رۆدریگۆ دەیەوێت لە ریال مەدرید بمێنێتەوە و ریال مەدریدیس نرخی بە 90 ملیۆن یۆرۆ دیارییکردووە لە ئەگەری پەشیمانبوونەوەی.
پالمەر بە باشترین یاریزانی مانگی حەوت لە جیهاندا دیاریکراوە و ڤیتینیا لە پلەی دووەمدا بووە.
یانەی ریال مەدرید بە دەستەواژەی 90 خولەک لە بێرنابیۆ زۆر درێژە هەرەشە لە یانەکانی رکابەری دەکات.
لە یاریی دۆستانەدا بەرشەلۆنە گۆڵبارانی دایگوی کرد و بە پێنج گۆڵی بێوەڵام لێی بردەوە.
لونین بڕیاری مانەوەی لە ریاڵ مەدرید داوە و دەیەوێت کێبڕکێی پێکهاتەی سەرەکی بکات.
نرخی کاتژمێرە نوێیەکەی مێسی 700 هەزار پاوندە و لە جیهاندا تەنها 10 دانەی لێ دروستکراوە.
ریاڵ مەدرید نرخی فرۆشتنی سیابیۆسی بۆ 15 ملیۆن کەمکردووەتەوە بۆ هەر یانەیەک دەیەوێت بیگوازێتەوە.
مانچستەر یونایتد دەیەوێت ئۆفەرێکی 200 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکات لەپێناو دەستبەردابوون لە ڤینیسیۆس.
تۆتنهام دەیەوێت کاسادۆ لە بەرشەلۆنە بگوازێتەوە و هێڵی ناوەندی بە هێنانی ئەو یاریزانە بەهێزتر بکات.
ئەلۆنسۆ دەیەوێت کێشەی زۆری لەدەستدانی لێدانی سزا لەلایەن یاریزانەکانیوە چارەسەر بکات و ئەو ئەرکە بەتەواوی ببەخشێت بە مباپێ.
ئینتەر میلان ئارەزووی گواستنەوەی گرینوود دەکات لە مارسیلیا و ئامادەیە ئۆفەری فەرمی پێشکەش بکات بۆئەوەی بیگوازێتەوە.
داهاتووی کێزا نادیارە و ناپۆلی و ئەتڵانتا هەوڵی گواستنەوەی دەدەن و ئامانجیانە بیگەرێننەوە خولی ئیتاڵیا.
بەفەرمی ئینتەر میامی پێکانی میسی راگەیاندوو و کاتی گەرانەوەشی بەندە بە رادەی وەڵامدانەوەی جەستەی بۆ چارەسەرەکان.
تۆتنهام دەیەوێت رۆدریگۆ بکاتە شوێنگرەوەی سۆن و لەم هاوینەدا بیگوازنەوە ریزەکانیان.
لە جامی ئامادەکاری یانەکانی پریمەرلیگ مان یونایتد لەگەڵ ئیڤەرتۆن بە دوو گۆڵ یەکسانبوو.
پەیوەندی نێوان گواردیۆلا و هاوسەرەکەی نزیکە لە کۆتاییهاتن و مان سیتی ترسی لە ئامادەکارییەکانی وەرزی نوێ هەیە بەهۆی ئەو بابەتەوە.