خەونەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دێتە دی و دەبێتە براوەی جامی جیهانیی ساڵی 2026.
مێسی یارییەکی دۆستانەی لە هیندستان رەتکردووتەوە و وڵاتەکە دووچاری رەخنەی زۆر بووەتەوە.
خولی سعودی لە رووی ئامادەکاری جەستەیی بەتەواوی چووەتە قۆناغێکی نوێوە و یانەی هیلال نموونەی ئەو پێشکەوتنەیە.
مان سیتی ئامادەیە گریلیچ و 50 ملیۆن پاوەند پێشکەشی وێستهام بکات بۆئەوەی دەستبەرداری پاکێتا ببن.
ئارسناڵ هاتووەتە نێو رکابەری گواستنەوەی لۆکمان و ئامادەیە 30 ملیۆن پاوەند لە کڕینی خەرج بکات. ب
مۆنتێری مەکسیکی دەیانەوێت گریزمان لە ئەتلەتیکۆ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان و بۆئەم مەبەستە ئامادەن 18 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.
نیوکاسڵ بە ئیزاکیان راگەیاندووە لەم هاوینەدا رێگەی پێنادەن ریزەکانیان بەجێبهێڵێت.
سعودییەکان دەیانەوێت بۆزیاتر بەهێزکردنی خولەکەیان سیبایۆس و ئەلابا لە ریاڵ مەدرید بگوازنەوە ریزەکانیان.
لە یارییەکی دۆستانەدا مان یونایتد بە لێدانی یەکلاکەرەوە بەرامبەر فیۆرێنتیان شکستیهێنا.
بەرشەلۆنە لە بڕیاری دەستبەرداربوون لە کریستنسن پەشیمانبووەتەوە و نیازی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی هەیە.
هانسی فلیک هەواڵێکی ناخۆشی پێگەیشت کە دوورکەوتنەوەی لیڤاندۆڤسکیە بۆ ماوەیەکی زیاتر کە پێشبینی دەکرا.
پێدری دوپاتیکردەوە رۆیشتنی مێسی بە ئازار بووە و بە هیچ شێوەیەک لە ئاستی چاڤی و ئینێستادا نییە.
هازارد رایگەیاند بنزیمە و کۆرتوا دوو یاریزانی نایابن و پەیوەندی لەگەڵ خلێفی زۆر باشە و بە منداڵی هاندەری ئارسناڵ بووە.
ئیتیحاد بڕیاریانداوە گرێبەستی کانتی نوێ بکەنەوە و بۆماوەیەکی زیاتر لە یانەکەیان بیهێڵنەوە.
ئەم وەرزە بۆ ڤینیسیۆس ئاسان نابێت ئەگەر لەم ئاستەی بەردەوامبێت ئەگەر هەیە لە پێکهاتەی سەرەکی دووربخرێتەوە.
بەفەرمی شێشکۆ تاوەکوو ساڵی 2030 گرێبەستی لەگەڵ مانچستەر یونایتد واژۆکرد.
مارتینێز دوپاتیکردەوە ئەم دوو ساڵە لەگەڵ بەرشەلۆنە نایاب بوو سوپاسی هاندەرە کەتەلۆنیەکانیش دەکات.
یۆڤانتۆس گواستنەوەی تۆنالی کردووەتە ئامانج و ئامادەیە ڤلاهۆڤیچ تێکەڵی ئەو گرێبەستە بکات.
بە فەرمی یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستی گۆنزالۆ گارسیای هێرشبەری تا ساڵی 2030 راگەیاند.
مارێسکا دوپاتیکردەوە ئاستی یاریزانەکانی نایاب بووە و پێویستیان بە گواستنەوەی بەرگریکارێک هەیە.
گواردیۆلا دوپاتیکردەوە رۆدری پێکانی هەیە و ناتوانێت تا ناوەڕاستی مانگی نۆ یاریی بکات.
شتیگن ئیمزای لەسەر ئەنجامی نەشتەرگەریەکەی کرد و وەک کاپتنی یەمەی بەرشەلۆنە مایەوە.
گویراسی هیلالی رەتکردووەتەوە و ئامادەیە گرێبەستەکەی لەگەڵ دۆرتمۆند نوێکاتەوە.
یانەی چێڵسی خەزێنەکەی پڕکردەوە و لە ماوەی یەک هەفتەدا زیاتر لە 100 ملیۆن یۆرۆی دەستکەوتووە.
لە یارییە دۆستانەکاندا چێڵسی و ئینتەر میلان شکستیان بە بایەر لیڤەرکوزن و مۆناکۆ هێنا.
ڤالڤێردی هەندێک جار باوەڕ ناکەم بە ژیانی ئێستام لە ریاڵ مەدرید و لەگەڵ ئەلۆنسۆ کار لەسەر لایەنی تەکنیکی دەکەن.
نیوکاسڵ چوار هێرشبەری بۆ جێگای ئیساک بە ئامانج گرتووە لە سەروو هەمووانەوە کۆلۆ موانی.
یانەی نەسر دەستی بە دانووستانی گواستنەوەی کومان کردووە و بایرنیش لاریی نییە دەستبەرداریی ببێت.
یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئامانجی گواستنەوەی راسپادۆرییە دوای ئەوە یاریزانەکە بێهیوا بووە لە پێکهاتەی سەرەکی ناپۆلی.