بەرپرسانی چێڵسی گفتوگۆکانیان بەمەبەستی نوێکردنەوەی گرێبەستی کۆکۆرێلا دەستپێکردووە.
ریاڵ مەدرید گواستنەوەی دۆناروما و کۆناتێ و ئۆپامیکانۆی کردووەتە ئامانج بە گرێبەستی ئازاد.
لیڤەرپوڵ پلانی گرێبەست کردنی لەگەڵ بارکۆلا داڕشتووە و پاریس داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکات بەرامبەر فرۆشتنی.
بە فەرمی میلان گواستنەوەی یاشاری بۆ پێنج ساڵ راگەیاند و تێچووی گرێبەستەکەش 39 ملیۆن یۆرۆیە.
محەمەد سەڵاح بیری لە جێهێشتنی لیڤەرپوڵ کردووەتەوە و لە هاوینی 2026 دەچێتە خولی سعودیە.
بە فەرمی یانەی ڤانکۆڤەر ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ مولەر تا کۆتایی ساڵی داهاتوو راگەیاند.
زیدان بڕیاری کۆتایی خۆیداوە و لە دوای مۆندیالی داهاتوو دەبێتە راهێنەری فەرەنسا.
گواردیۆلا رایگەیاند فەرشی سوور لەسەر رێگای یانەکەی رانەخراوە و ئامانجیان بەدەستهێنانی نازناوەکانە.
دی برۆین دوپاتیکردەوە دەیەوێت نازناوەکان لەگەڵ ناپۆلی بەدەستبهێنێت و کۆنتی هۆکارێکی هاتنی بووە بۆ ناپۆلی.
نیوکاسڵ دەیەوێت دیاز لە ریاڵ مەدرید بگوازێتەوە و ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ لەم پێناوەدا خەرج بکات.
تۆتنهام ئامادەیە 70 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی لیاو خەرج بکات و بیکاتە شوێنگرەوەی سۆن.
قادیسییەش هاتووەتە نێو رکابەری گواستنەوە مۆراتا و ئامادەیە سەرجەم داواکارییە داراییەکانی گەڵاتەسەرا و یاریزانەکەش جێبەجێ بکات.
ئینریکی لەبەردەم رکابەریەکی بەردەوامدایە و دەیەوێت زیرەکانە مامەڵە لەگەڵ بارودۆخەکاندا بکات.
رۆما دەیەوێت ئیچێڤری بە خواستن بگوازێتەوە و یاریزانەکەش خواستی پەیوەندییکردنی بە گورگەکان پیشانداوە.
یانەی هیلال دەیەوێت زیاتر ریزەکانی رێکبخات و چوار یاریزانیش هەرەشەی جێهێشتنی یانەکەیان لەسەرە.
لە جامی تۆرنتۆ فرێتز بە بردنەوە لە روبلێڤ گەیشتە پێش کۆتایی و دی مینۆر ماڵئاواییکرد.
ئەنتۆنی تەنها ئامانجی گەرانەوەیە بۆ ریاڵ بیتس و نایانەوێت گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەکیتر واژۆ بکات.
گارسیا لە ریاڵ مەدرید هەست بە دڵخۆشی دەکات و لە نزیکترین کاتدا گرێبەستەکەی نوێدەکاتەوە.
چەندین یانەیەک هەوڵی گرێبەستکردنیان لەگەڵ ماگوایەر داوە بەڵام مان یونایتد رەتیدەکاتەوە دەستبەرداری ببێت.
ئەستۆن ڤێلا دەیەوێت بەشێوەی خواستن و بۆماوەی وەک وەرزی تر گرێبەست لەگەڵ ئەسینسۆ واژۆ بکات.
گرینوود نزیکە لەوەی یاری بۆ هەڵبژاردەی جاماکیا بکات و دەیەوێت بگەڕێتەوە یارییە نێودەوڵەتییەکان.
یەکێتی تۆپی پێی سعودیە یانەی هیلالی سزادا بەهۆی کشانەوەی لە جامی سوپەری وڵاتەکە.
هیلال لەگەڵ لیڤەرپول رێککەوتنی ئەنجامداوە بۆ گواستنەوەی نونێز و تەنها رازیبوونی یاریزانەکە ماوە.
وادەی گەڕانەوەی بەرشەلۆنە بۆ یاریگای کامپ نو دیاریکرا و لە چوارەم هەفتەی لالیگا دەگەڕێنەوە بۆ یاریگاکە.
لایپزیگ هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئیلیەت دەستپێکردووە و لیڤەرپولیش لاری نییە لە فرۆشتنی.
تا ئێستا یانەی داهاتووی ڤاسکێز یەکلاینەبووەتەوە و ئیسپانیۆلیش لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی بەردەوامە.
خۆرخی کۆستای ئەستێرەی پێشووی پۆرتوگال کۆچی دوایکرد و دووبارە وەرزشی وڵاتەکە کەوتە نێو ماتەمینییەوە.
چێڵسی جاکسۆنی پێشکەش بە سێ یانە کردووە بەڵام بەهۆی بەرزی نرخەکەی هیچ یانەیەک گرێبەستی لەگەڵدا ناکات.
مێهدی تارمی رەتیکردووەتەوە پەیوەندی بە خولی بەڕازیلیەوە بکات و دەیەوێت لە ئەوروپا بمێنێتەوە.
لەساتی فرۆشتنی ئیزاک نیوکاسل بیر لەوەدەکاتەوە گۆنزالۆ رامۆس لە پاریس وەک شوێنگرەوەی بگوازێتەوە.