فەنارباخچە لەگەڵ ئارسناڵ رێککەوتووە بۆ گواستنەوەی زیچینکۆ بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ.
مان یونایتد گفتوگۆی نهێنی لەگەڵ دی خیا ئەنجامداوە و دەیەوێت بیگەرێنێتەوە ئۆڵد ترافۆرد.
لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە مان یونایتد هێنا.
ئینتەر میلان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ رێکخستنەوەی ریزەکانی و چاوی لە لووکمان و ناوەڕاستکارێکە.
مان یونایتد بیر لە گەڕاندنەوەی دی خیا دەکاتەوە بۆ ریزەکانی پاش بەرزبوونەوەی ئاستی.
بەنفیکا گرێبەستێکی خواستی یەک وەرزە پێشکەش بە ریاڵ مەدرید دەکات بۆ گواستنەوەی برایم دیاز.
لە خولی ئینگلتەرا چێڵسی لە یاری دەستپێک لەگەڵ کریستاڵ پاڵاس یەکسان بوو، نۆتینگهامیش شکستی بە برینتفۆرد هێنا.
رۆناڵدۆ پڕ داهاترین یاریزانی تۆپی پێیە و مباپێش لەسەر ئاستی ئەوروپا لە پلەی یەکەم دێت.
ڤان دایک دوپاتیکردەوە پریمەر لیگ قورسترین خولی جیهانە و گرێبەستە نوێیەکان سوودی زۆریان دەبێت.
ئینتەر رێگری لە رۆیشتنی باستۆنی دەکات و 50 ملیۆن یۆرۆی چێڵسی بۆ فرۆشتنی رەتکردەوە.
ریاڵ مەدرید بڕیاری کۆتایی داوە و گرێبەستی رۆدیگێر و ئالابا نوێ ناکاتەوە و دەستبەرداریان دەبێت.
بەرازیل خاوەنی گرانترین پێکهاتەیە لە ئەمریکای لاتیندا و ئەرجەنتین دووەمە و بۆلیڤیا کەمترین نرخی هەیە.
خولی ئینگلیزی لە پلەی یەکەم ماوەتەوە و زۆرترین موچە دەدات بە یاریزانان، خولی سعودیەش مێژووی تۆمارکرد.
لیڤەرپوڵ بۆ کۆتا جار هەوڵی گواستنەوەی ئیزاک دەدات و ئۆفەرێکی 128 ملیۆنی بۆ ئامادە کردووە ئەگەر ئەو یاریزانە ڕازی نەبێت بەدوای هێرشبەرێکی دیکە دەگەڕێن.
بەرشەلۆنە دەستیان کردووە بە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ڤلاهۆڤیچ و ئامادەن ئۆفەری فەرمی پیشکەشی یۆڤانتۆس بکەن.
ئەگەر رۆناڵدۆ کێشەی جەستەی بۆ دروست نەبێت ئەوا گەشتی عێراق دەکات و بەشداری یاریی یانەکەی بەرامبەر زەورا دەکات.
کۆمپانی رایگەیاند ئاستی سەرجەم یاریزانەکانی باشبووە و دڵخۆشە بەو گۆڵەی دیاز تۆماریکرد.
ئەمۆریم ئاماژەی بەوەکرد متمانەی بە یاریزانەکانی هەیە ئاستی باش پێشکەش بکەن و ئارتێتاش وتی پاڵێوراوەکانی بردنەوەی پریمەرلیگ زیادیکردووە.
گواردیۆلا ئاماژەی بەوەکرد ئاستی سەرجەم یاریزانەکانی زۆرباشبوو بەڵام نابێت لە پیشکەوتنی بەردەوام بووەستین.
فلێک رایگەیاند لە ئاستی یاریزانەکانی رازینیە و پێویستبوو گۆڵی زیاتر تۆماربکەن.
ئینتەر میامی لە خولی ئەمریکا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە لوس ئانجلێسی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
بەرشەلۆنە دەیەوێت کۆناتێ بگوازێتەوە و بۆ ئەم مەبەستە پێویستە رکابەری ریاڵ مەدرید بکەن.
بایرن میونشن بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە شتوتگارتی بردەوە و بووە پاڵەوانی سوپەری ئەڵمانیا.
لە یارییەکانی خولی ئیسپانیا بەرشەلۆنە بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر بردنەوەی بەسەر مایۆرکا بەدەست هێنا.
لە یارییەکانی هەفتەی یەکەمی خولی ئینگلتەرا مان سیتی بە چوار گۆڵی بێوەڵام لە وڵڤەرهامتۆنی بردەوە.
ریاڵ مەدرید لە هاوینی ساڵی داهاتوو گواسستنەوەی رۆمیرۆ لە پێشینەی کارە گرنگەکانێتی.
مانچستەر سیتی ئۆفەرێکی فەرمی تۆتنهامیان بۆ کڕینی ساڤینیۆ رەتکردووەتەوە کە بڕەکەی پێکهاتبوو لە 60 ملیۆن یۆرۆ.
تۆتنهام بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە بێرنلی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.
ئینریکی ریزبەندیی کاپتنی تیپەکەی رێکدەخاتەوە و حەکیمی و دێمبلیش نێوان ئاڵۆزتر دەبێت.