یانەی نەسڕ 85 ملیۆن یۆرۆی پێشکەشی لیڤەرپوول کردووە لەپێناو دەستبەرداربوون لە لویس دیاز.
ئەی سی میلان ئامانجی گواستنەوەی گویراسییە و دۆرتمۆند داوای 70 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
بەهۆی پێداگری ڤلاهۆڤیچ بۆ مانەوە لە یۆڤانتۆس پلانی یانەکە بۆ گواستنەوەی جۆناسان دەیڤد ئاڵۆزبووە.
لە مۆندیالی یانەکان یانەی پاریس سان جێرمان گۆڵبارانی ئینتەر میامی کرد و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
ڤینی و ریاڵ مەدرید نزیکن لە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان بۆ سێ ساڵی دیکە.
میسی رەزامەندی خۆی نیشانداوە بۆئەوەی پەیوەندی بە خولی سعودییەوە بکات بەڵام تاوەکوو ئێستا ئەو یانەیەی دیاری نەکردووە یاری بۆ دەکات.
داهاتووی ئۆسیمین بە ناڕوونی ماوەتەوە و ناپۆلیش دەیەوێت بانگهێشتی راهێنانەکانی پێش وەرزی بکات.
هەفتەی داهاتوو بەفەرمی ئارسناڵ گرێبەستی زووبیمێندی رادەگەیەنێت و ئەو یاریزانە گەشتی ئینگلتەرا دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکینینی پزیشکی.
مباپێ و کارڤاخاڵ و مێلیتاو بۆ یاری یۆڤانتۆس دەگەڕێنەوە و ئەلۆنسۆ دەتوانێت لە تایمی دووەم سودیان لێوەربگرێت.
هاکان بە کارگێڕی ئینتەر میلانی راگەیاندووە و دەیەوێت پەیوەندی بە گالاتەسەراییەوە بکات.
ئینتەر میلان رێككەوتنی لەگەڵ پارما كردووە و نزیكە لە گواستنەوەی بۆنی هێرشبەری ئەو یانەیە.
پاریس تەواوی قیستی باركۆلای بە یانەی لیۆن داوە تا رزگاری بكات لە دابەزین بۆ خولی پلە دووەكان.
گرێبەستی خواستنی ئەبراهام لەگەڵ میلان كۆتایی پێهات و یاریزانەكە دەگەڕێتەوە ریزەكانی رۆما.
سیبایۆس دەیەوێت لە ریاڵ مەدرید بەردەوامبێت و رۆدریگۆش تاوەکوو ئێستا داهاتووی دیارنییە و کارێراسیش پاش مۆندیالی یانەکان دەبێتە یاریزانی مێرێنگی.
ئارسناڵ دووبارە گەراوەتەوە بۆ هەوڵدان بۆ گواستنەوە لۆکمان لە ئەتڵانتا و ئەو یانە ئیتاڵییەش لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لێی داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
کاسیمیرۆ بڕیاری مانەوەی لە مان یونایتد داوە لە پێناو بەشداریکردن لە مۆندیالی داهاتوو.
ڤینگەر دوپاتیکردەوە مێسی کاریگەرترین یاریزانە لە جامی جیهانی یانەکان و سەرسامە بە ئاستی ئۆلیسێ.
ئینتەر چاودێری نیکۆ پاز دەکات و دەیەوێت لەم هاوینەدا بیگوازێتەوە بەڵام ترسی لە ریاڵ مەدرید هەیە.
فلێک داوای سێ گرێبەستی نوێی بۆ یانەکەی کردووە لەپێناو بەهێزتر کردنی پێکهاتەکەی.
کۆمپانی رایگەیاند فلامینگۆ یانەیەکی گەورەیە و مەترسیدارن و دەیانەوێت بردنەوەیان بەسەردا بەدەستبهێنن.
ماسکێرانۆ دوپاتیکردەوە دەتوانن پاریس شۆکبکەن و میسیش هەستێکی ئارام بە یانەکەیان دەبەخشێت.
ئینریکی رایگەیاند راگرتنی میسی کارێکی ئاسان نییە و چاوەڕێی یارییەکی قورس دەکەن.
مارێسکا دوپاتیکردەوە شانازی بە ئاستی یاریزانەکانیەوە دەکات و پاڵەوانێتییەکەش کەموکوڕی زۆری تیادایە.
نۆرێس پێشەنگی قۆناغی پاڵاوتنی فۆرمولا وەنی نەمسای بەدەستهێنا و لە کۆتا قۆناغیشدا شۆفێری یەکەم دەبێت.
لە خولی بالەی جیهان ئەرجەنتین و بەرازیل بردنەوەیان بەدەستهێنا و ئەمریکا بە پۆڵەندا دۆڕا.
لە مۆندیالی یانەکان چێڵسی چوار گۆڵی لە بەنفیکا کرد و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە یۆرۆی خوار 21ساڵان ئینگلتەرا بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ئەڵمانیای بردەوە و بووە پاڵەوان.
چوار یانەی سعودی و گەڵەتەسەرای تورکیش هەوڵی گواستنەوەی هاکان دەدەن لەم هاوینەدا.
ئیندریک لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و چووەتە نێو مەشقەکانی ریاڵ مەدرید لە ئەمریکا.