لیڤەرپول گرێبەستێکی بایرن میونشنی بۆ دەستبەرداربوون لە دیاز رەتکردووەتەوە و ئامادەنییە هێرشبەرەکەی بفرۆشێت.
فیۆری دوپاتیکردەوە بەبڕە پارەیەکی کەم رازی نابێت و بە 500 ملیۆن دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ یاریکردن.
چێڵسی زۆرترین هەلی هەیە بوون بە پاڵەوانی مۆندیالی یانەکان و ریاڵ مەدریدیش لە پلەی سێیەم دێت.
فلێک داوایکردووە بەرشەلۆنە گوێ لە هیچ گرێبەستێک نەگرێت کە پێشکەش بە فێرمین و ئیریک گارسیا دەکرێن.
کوانسا تا هاوینی 2030 بووە یاریزانی لیڤەرکوزن و دڵخۆشیشی سەبارەت بە چوونی بۆ یانەکە دەربڕی.
یۆڤانتۆس لەگەڵ جۆناسان دەیڤد رێککەوتنی کۆتایی ئەنجامداوە و بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە دەیگوازێتەوە.
ژووری جلگۆڕینی ئینتەر لە تەقینەوەیەکی گەورەدایە و ئەگەری دابەشبوونی یانەکە هەیە بەسەر دوو بەرەدا.
ئەلۆنسۆ گڵۆپی سەوزی بۆ رۆیشتنی رۆدریگۆ هەڵکردووە و داهاتووی ئیندریکیش لە مەترسیدایە.
مان سیتی لەسەر داوای گواردیۆلای راهێنەری هەنگاویان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆبن دیاز ناوە.
ڤلاهۆڤیچ بەتەواوی بێزارە لە مامەڵەی یۆڤانتۆس لەگەڵیدا ئەنجامی دەدەن و بڕیاریداوە لەم هاوینە ریزەکانی یانەکەی بەجێبهێڵێت.
ئەگەر زۆرە رۆدریگۆ پاش مۆندیالی یانەکان بڕیاری بەجێهێشتنی ریاڵ مەدرید بدات.
لە جامی ویمبڵدۆن جۆکۆڤیچ و سینەر بە بردنەوە لە مولەر و ناردی گەیشتنە قۆناغی دووەم.
مانچستەر یونایتد دەیانەوێت فابیان رۆیز بگوازنەوە ریزەکانیان بەڵام پاریس بە هەموو توانایانەوە هەوڵی پارێزگارکردن دەکەن لە تواناکانی.
گۆنزالۆ گارسیا لە مۆندیالی یانەکان درەوشاوەتەوە و بەگۆڵەکانی 28 ملیۆن یۆرۆی بۆ یانەکەی بەدەست هێناوە.
کۆڤاچ ئاماژەی بەوەکرد یاریکردن بەرامبەر ریاڵ مەدرید کە باشترین یانەی جیهانە هەستێکی زۆر تایبەتە.
ئەلۆنسۆ رایگەیاند متمانەی بە گۆنزالۆ هەیە و سەرسامە بە ئاستی سەرجەم یاریزانەکانی.
لە جامی جیهانی یانەکان دۆرتمۆند بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکستی بە مۆنتێری هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
لە جامی جیهانی یانەکان ریاڵ مەدرید بە گۆڵێکی بێوەڵام شکستی بە یۆڤانتۆس هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەکی کۆتایی.
ئارسناڵ ئۆفەرێکی بۆ گواستنەوەی مادویکێ پێشکەش کردووە و هێشتاش چاوی لە گواستنەوەی رۆدریگۆ و ئیزێیە.
گیۆکیرێس رێککەوتنی لەگەڵ ئارسناڵ کردووە و تا ساڵی 2030 دەبێتە یاریزانی یانە لەندەنییەکە.
لاکازێت بە گرێبەستێکی دوو ساڵە پەیوەندی بە یانەی نیۆمی تازە سەرکەوتووی بۆ خولی سعودیەوە کرد.
یانەی هێرینڤینی هۆڵەندی دەیەوێت مارکۆ فەرجی یاریزانی لاوی کورد بباتە ریزەکانی و گرێبەستی پێشکەش کردووە.
بایرن میونشن چووەتە کێبڕکێی گواستنەوەی راشفۆرد و هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵیدا دەدەن.
نەسڕ لە ئەگەری شکستهێنان لە گواستنەوەی دیاز هەوڵی گرێبەستکردن لەگەڵ مارتینێلی دەدات.
یانەی ئارسناڵ بە فەرمی گواستنەوەی کیپای راگەیاند و دەیکات بە یەدەگی داڤید رایا.
ئەتلەتیکۆ هەوڵی گواستنەوەی فراتێسی دەدات و ئینتەریش لەبەرامبەردا سیمیۆنی دەوێت.
سێ یانەی پریمەر لیگ خواستی گواستنەوەی گارسیایان هەیە و ریاڵ مەدریدیش دەیەوێت پارێزگاری لێبکات.
ئەمۆریم داوای ئیمزاکردنی گرێبەستی لەگەڵ واتکینز کردووە لەپێناو بەهێزکردنی هێڵی هێرشبردن.
بە فەرمی فاتی بە خواستنی یەک وەرز پەیوەندی بە مۆناکۆوە کرد و گرێبەستەکەشێ لەگەڵ بەرشەلۆنە نوێکردووەتەوە.