لە جامی ئەڵمانیا یانەی بایرن میونشن بە زەحمەت لە ڤێهن ڤیسبادنی بردەوە و گەیشتە قۆناغی 32.
پەیوەندیکردنی گارناچۆ بە چێڵسیەوە تەنیا پرسی کاتە و بڕی گرێبەستەکە 30 بۆ 40 ملیۆن یۆرۆیە.
ناگلیسمان لیستی ئەڵمانیای بۆ دوو یاریی داهاتوو بڵاوکردەوە و پێگەی گۆڵپارێزی سەرەک بە ئۆلیڤەر باومان بەخشیوە.
ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە ماوەی پێنج ساڵ 100 ملیۆن یۆرۆ بە ڤینی بدات بەڵام یاریزانەکە رەتیکردووەتەوە.
نەسر دەرگای بە رووی رۆیشتنی بینتۆ کردووەتەوە و گۆڵپارێزەکە نزیکە لە چوونی بۆ یانەی شەباب.
دێمبلی دوپاتیکردەوە خۆی بە شایستەی کاندید بوون بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر دەزانێت و ئینریکی و ستافەکەی یارمەتیدەری بوون.
عەلی جاسم سێیەم گرێبەستی پیشەگەرانە واژۆ دەکات و پەیوەندی بە یانەی نەجمە دەکات.
فیگۆ دوپاتیکردەوە ئامانجی ریاڵ مەدرید ئەوەیە جارێکی دیکە لە بەرشەلۆنە بباتەوە و دواتر پاڵەوانێتییەکان بەدەستبهێنێت.
بەرشەلۆنە گرێبەستی پێنای نوێکردەوە بەڵام گۆڵپارێزەکە بە خواستن رووی لە یانەی ئێلچێ کرد.
دیشامپ لیستی یاریزانانی فەڕەنسای بۆ دوو یاری داهاتوویان بڵاوکردەوە و ناوی ئیکیتیکێ نابینرێت.
ریاڵ بیتس لەگەڵ مان یونایتد رێککەوتووە بۆ گواستنەوەی ئەنتۆنی بەشێوەیەکی خواستن و مەرجی کڕینەوەی هەمیشەیی.
ئێرلینگ هالاند ناوی خۆی لەسەر درێسی هەڵبژاردەی نەرویج لە هالاندەوە کرد بە براوت هالاند.
وێستهام چاوی لە گواستنەوەی ئۆنانایە و مان یونایتدیش نزیکە لە گرێبەستکردن لەگەڵ لامێنس.
ماینۆ دەیەوێت مان یونایتد بەجێبهێڵیت و ریاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدریدیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.
لاپۆرت پێش داخستی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان دەگەرێتەوە ئیسپانیا و گرێبەست لەگەڵ ئەتلەتیک بلباو واژۆ دەکات.
پاریس بەهیچ شێوەیەک بیر لەدەستبەرداربوون لە ڤیتینیا ناکەنەوە و بەیەکێک لە گرنگترین یاریزانەکانی وەرزی نوێی دادەنێن.
ریاڵ مەدرید دەیەوێت لە ئێستاوە هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئۆبامیکانۆ بدەن لە بایرن میونشن و وەرزی داهاتوو پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی بیگوازنەوە.
بەفەرمی فلۆرێنزی ئەستێرەی ئیتاڵی لەتەمەنی 34 ساڵیدا وازهێنانی لە یاریی تۆپی پێ راگەیاند.
ڤاندایک رایگەیاند تیپێکی باشیان هەیە و دەتوانن رکابەری بردنەوەی سەرجەم نازناوەکان بکەن.
بایرن میونشن رکابەری ریاڵ بیتس دەکات لە گواستنەوەی ئەنتۆنی و ئامادەیە بەشێوەی هەمیشەی بیگوازێتەوە ریزەکانی.
رۆما بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی سانچۆ بەڵام مووچە بەرزەکەی وای کردووە تاوەکوو ئێستا ئەم گواستنەوەیە یەکلای نەبێتەوە.
ئیڤەرتۆن لە ئێستاوە بیر لەوەدەکەنەوە بژاردەی کڕینی گرلیچ بکەن بە هەمیشەی و 50 ملیۆن پاوەندی بڕی گرێبەستەکە پێشکەشی مان سیتی بکەن.
بێلینگهام دەیەوێت بۆ سەرەتاکانی مانگی 10 بگەرێتەوە یاریگاکان بەڵام بەهۆی هەستیاری پێکانەکەی پێدەچێت ماوەی دوورکەوتنەوەکەی زیاتربێت.
سۆلێر دەیەوێت بگەرێتەوە خولی ئیسپانیا و نزیکترین یانەش لە گواستنەوەی ریاڵ سۆسیدادە.
کارڤاخاڵ متمانەی تەواوی بەخۆی هەیە بانگێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بکرێتەوە و لە ریاڵ مەدریدیش بگەرێتەوە پێکهاتەی سەرەکی.
لەسەرداوای ئەلیگری ئەیسی میلان دەیەوێت کیم مین جای لە بایرن میونشن بگوازنەوە ریزەکانیان.
یۆڤانتۆس دەیەوێت لۆکمان بگوازێتەوە و بۆئەم مەبەستە ئامادەیە 50 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی ئەتڵانتا بکات.
ئیزاک دووبارە بە بەرپرسانی نیوکاسڵی راگەیاندووە کە دەیەوێت لەم هاوینەدا یانەکە بەجێبهێڵێت.
لە ساتی رۆیشتنی سیبایۆس ریاڵ مەدرید بیر لەوەدەکەنەوە وارتن لە کریستاڵ پاڵاس بگوازنەوە ریزەکانیان.
ئەگەر ئەلۆنسۆ خولەکی پێویستی یارییکردن بە ئەسینسۆ نەدات ئەوا ئەو بەرگریکارە بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە.