گیایەک کە چارەسەری
٤٠ نەخۆشی دەکات، ئاستی شەکر بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر کۆنتڕۆڵ دەکات، یادەوەری بەهێز
دەکات و لە نەخۆشی زەهایمەر دەتپارێزێت.
بەگوێرەی ئەوەی
ماڵپەڕی " ڕوسیا تودەی" بڵاویکردووەتەوە، باس لەوە دەکات درەختی مۆرینگا
یەکێکە لە دارە باوەکانی جیهان، بە سوودە زۆرەکانی جیا دەکرێتەوە کە مرۆڤ بە درێژایی
سەدەکان بەکاری هێناوە، کە گەڵاکانی چارەسەری ٤٠ نەخۆشی دەکات و بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر
نەخۆشی شەکرە کۆنتڕۆڵ دەکات و سەدان سوودی تری هەیە.
میسرییە کۆنەکان
زەیتی مۆرینگایان وەک جێگرەوەیەکی بەهێز بۆ زەیتی زەیتون بەکارهێناوە، ئەمە جگە لەوەی
لە پرۆسەکانی مۆمیاکردندا سوودیان لێوەرگرتووە.
بە هۆی بەکارهێنانی
گەڵاکانی لە خۆپاراستن و چارەسەر کردنی زۆرێک لە نەخۆشییەکان بە " داری موعجیزە"
ناودەبرێت.
گەڵای درەختی مۆرینگا
بە تازەیی لەگەڵ زەڵاتەدا دەخورێت، وەک سپێناخ دەکوڵێنرێت، یان دەتواندرێت وشک
بکرێتەوە.
دیارترین سوودەکانی
گەڵای مۆرینگا:
١. یارمەتیدەرە
بۆ ڕێگریکردن لە پووکانەوەی ئێسک بەتایبەت بۆ خانمانی سەروو تەمەنی ٤٥ ساڵ، بەو پێیەی
گەڵاکانی بڕێکی زۆر کالیسیۆم و ئاسانی تێدایە.
٢. ئازاری ئێسک
کەمدەکاتەوە و یارمەتیدەرە لە چاکبوونەوەی شکان و گەشەی ئێسکەکان.
٣. گەڵاکانی
شێدارن هەر بۆیە سوودێکی زۆری بۆ خانمانی دووگیان هەیە.
٤. رێکخستنی
لێدانی دڵ.
٥. تەندروستی ددانەکان
باشتر دەکات.
٦. دابەزاندنی
کێشی جەستە و سووتانی چەوری زیانبەخش.
٧. سوڕی خوێن چالاک
دەکات.
٨. زۆر بەسوودە
بۆ تەندروستی جگەر.
٩. دژە بەکتریا
و کەڕووە.
١٠. دژە پیرییە،
نیشانەکانی پیر بوون کەمدەکاتەوە.
١١. رێگری دەکات
لە تووشبوون بە نەخۆشی شەکرە.
١٢. یارمەتیدەرە
لە کەمکردنەوەی ئازاری رۆماتیزم.
A.A