سەردێڕ:

کورتەباڵاکان لە دۆخى ژیانیان ناڕازین

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە چوار هەزار کورتەباڵا بونیان هەیە
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-11-27

582 جار خوێندراوەتەوە

کۆمەڵەی کورتەباڵاکانى کوردستان یادی دامەزراندنی بیست و شەشهەمین ساڵیادی کۆمەڵەکەیان کردووە، داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد داواکارییەکانیان جێبەجێ بکەن.

دۆخى ژیانى کورتەباڵاکان کە بەشێکن لە خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان ماوەى زیاتر لە چوار ساڵە ڕووى لە خراپى زیاتر کردووە، بەو پێیەى بەهۆى سیستمى پاشەکەوتەوە، موچەکانیان کەمکراوەتەوە و بەشێکیان ٦٠ هەزار و بەشێکى دیکەشیان ١٢٠ هەزار دینار وەردەگرن.

بەدرێژایی ساڵانى ڕابردوو و تا ئێستاش بەردەوام خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان لەناویشیاندا کەمئەندامان داوایان لە حکومەت کردووە دۆخى ژیانیان باش بکات و لانى کەم پاشەکەوتى سەر موچەکانیان لاببات، بەڵام تا ئێستا حکومەت وەڵامى داواکانیانى نەداونەتەوە.

٢٤ ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵەى کورتەباڵاکان کوردستان دامەزرێنرا بە ئامانجى کارکردن بۆ دابینکردنى مافەکانى ئەو توێژە و دلێر فەریق وتەبێژی کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان دەڵێن حکومەتیان لە گرفتەکانی ژیانی کورتەباڵایان ئاگادار کردووەتەوە، بەڵام بەپێی پێویست بە دەم داواکاریەکانیانەوە نەهاتوون.

 بەپێی ئامارەکانى کۆمەڵەی کورتەباڵاکانی کوردستان، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە چوار هەزار کورتەباڵا بونیان هەیە کە لە کۆمەڵەکە تۆمارکراون.

هــ.حــ