سەردێڕ:

دیمەنی کردنەوەی یەکێک لە شەقامەکانی ناوچەی سەوزی بەغدا بەڕووی هاوڵاتییاندا

کردنەوەی یەکێک لە شەقامەکانی بەغدا بەڕووی هاتوچۆی هاووڵاتیاندا
فۆتۆ: ئاژانسەکان
2018-11-24

3835 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی چەند وێنەیەکی شەقامێکی ناوچەی سەوزی بەغدای دەستکەوتووە، کە لەمەودوا بەڕووی هاتۆچۆی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە.

بڕیاریشە کردنەوەی شەقامەکە لە سبەینێوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی ئەو وێنانە، ئەمڕۆ شەممە (٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨) پرۆسەی هەڵگرتن و لابردنی بەربەستە کۆنکرێتییەکان لە شەقامێکی نزیک باڵەخانەی پەرلەمان و باڵیۆزخانەی سعودیە دەستیپێکردووە، کە دەکەوێتە نزیک میوانخانەی ڕەشید لە بەری کەرخی ناوەندی بەغدای پایتەخت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندبوو، بەشێکی ناوچەی سەوزی بەغدا دەکرێتەوە، نەک یەکجارەکی.

ع.م