سەردێڕ:

پۆلیسی نێو دەوڵەتی ئینته‌رپول سه‌رۆكی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت

٨٧مین کۆبوونەوەى گشتى ئەنجامدەدات
فۆتۆ: 
2018-11-18

1061 جار خوێندراوەتەوە

له‌ دانیشتنێکی گشتییدا كه‌ ئەمڕۆ یەکشەممە ده‌ستپێده‌كات سه‌رۆكی نوێی رێكخراوی پۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (ئینته‌رپول) هه‌ڵده‌بژێردرێت

ئەمڕۆ ١٨ی تشرینى دووەم  ٨٧ه‌مین كۆبوونه‌وه‌كانی دانیشتنی گشتیی ئینته‌رپول له‌ دوبه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی دانیشتنه‌كه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكێكی نوێ ده‌بێت بۆ ئینته‌رپول

هه‌ریه‌ك له‌ كۆریای باشوور، رووسیا و ئه‌فریقای باشوور له‌ كێبڕكێدان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربژێری ئه‌وان به‌ سه‌رۆكی نوێی ئینته‌رپول هه‌ڵبژێردرێت كه‌ له‌ دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌و رێكخراوه‌ هۆنگوه‌ی مێنگ له‌لایه‌ن وڵاته‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ كه‌ چینه‌ ده‌ستگیركرا؛ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا هه‌روه‌ها ده‌نگ ده‌درێت له‌ سه‌ر داواكاری كۆسۆڤا، ڤانواتو و كریباتی كه‌ داوایان كردووه‌ ببنه‌ ئه‌ندام له‌ ئینته‌رپول

له‌ ئه‌گه‌ری بوونه‌ ئه‌ندامی ئه‌و وڵاتانه‌، ئه‌وا ئینته‌رپول ده‌بێته‌ گه‌وره‌ترین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی