سەردێڕ:

سعودییە: تەرمی خاشقچی لە ناو کۆنسوڵخانەی وڵاتەکەماندا پارچەپارچەکراوە

داوا دەکات پێنج کەس لە تاوانبارانی دۆسییەکە لە سێدارە بدرێن
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تی
2018-11-15

9217 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی داواکاری گشتى سعودیە ڕایگەیاند، تەرمی خاشقچی لە ناو کۆنسوڵخانەى سعودیەدا لە ئەستەنبوڵ پارچەپارچەکراوە.

سەرۆکایەتی داواکاری گشتى سعودیە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ووردەکاری دۆسیەى کوشتنى جەمال خاشقچی بڵاوکردوەوە و داوادەکات پێنج لەو کەسانەى کە ڕاستەوخۆ دەستیان لە کوشتنى خاشقچی هەبووە بکوژرێنەوە و ئەوانەی تریش سزای توند بدرێن.

داواکاری گشتى سعودیە ئەوەشی ئاشکراکرد، کاری ئەو گروپە ئەمنییەی سعودیە کە چونەتە تورکیا هێنانەوەی خاشقچی بووە بۆ سعودیە نەک کوشتنى. 

دەشڵێت بڕیاری  هێنانەوەى خاشقچی بە زۆربێت یان بە خۆشی لەلایەن جێگری پێشووی سەرۆکی هەواڵگری سعودییەوە بووە.

ئەوەش خراوەتەڕوو،  دوای دروستبوونی شەڕ و ڕووبەڕووبونەوە خاشقچی بە دەرزییەک بێهۆشکراوە و دواتر کوژراوە پارچەپارچەکراوە. 

لە دواى کوژرانی خاشقچییەوە ئەمە یەکەمجارە  داواکاری گشتى سعودیە دانبنێت بە کوژران و پارچەپارچەکردنی لاشەکەیدا لە ناو کونسوڵخانەى ئەو وڵاتەدا.

مانگی ڕابردوو داواکاری گشتى سعودیە بۆ دەستکەوتنی زانیاری لە سەر دۆسییەکە سەردانی تورکیایی کرد.

هـ،ڕ