سەردێڕ:

بە ئاھەنگ و ھەڵپەڕکێ و گۆرانی یادی ٢٣٤ ساڵەی دامەزراندنی سلێمانی کرایەوە

یادی ٢٣٤هەمین ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانی
فۆتۆ: ئێن ئاڕ تى
2018-11-14

1747 جار خوێندراوەتەوە

 بەیانی ئەمڕۆ لە یادی ٢٣٤هەمین ساڵیادی بنیادنانی شاری سلێمانی چەند چالاکییەکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.

لە چالاکییەکانی ئەمڕۆدا لەلایەک ئاورٍدانەوەیەک بوو لە ڕابردووی سلێمانی و کلتور و مێژوو و دەرخستنی بوارە ھونەری و فەرھەنگییەکانی، لەلایەکی تر قسەکردن بوو لەسەر خەمخواردن بۆ داھاتووی شارەکە، کە بە وتەی بابەکر دڕەیی بەڕێوەبەری ڕۆشنبیری سلێمانی "بەشێک لەو کارانەی پێویست بوو بۆ پێشخستنی سلێمانی بکرێن تا ئێستا ئەنجام نەدراون."

سلێمانی لە ١٥ قەزا و ٤٢ ناحیە پێکھاتووە و ژمارەی دانیشتووانەکەشى زیاتر لە دوو ملیۆن کەسە، کە ٩٠٠ هەزاریان لەناو سەنتەرى شارەکەدا نیشتەجێن.

بەشێک لە ھاوڵاتییان و کەسایەتییەکانى سلێمانى دەڵێن، شارەکە ھێندەی ئەو قوربانییانەی لە ڕابردوودا داویەتی خزمەت نەکراوە و بەرپرسان وەک پێویست ئاوڕیان لە شارەکە نەداوەتەوە.

سلێمانی ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابانەوە بنیاتنراوە و بووەتە پایتەختی میرنشینی بابان، لە ئێستاشدا پایتەختى ڕۆشنبیرى هەرێمى کوردستانە.

هــ.حــ

 

‌بەپەلە