سەردێڕ:

وەزیری دارایی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٩ی لە پەرلەمانی عێراق خستەڕوو

دانیشتنی پەرلەمانی عێراق
وەزیری دارایی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٩ی لە پەرلەمانی عێراق خستەڕوو
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-12

7970 جار خوێندراوەتەوە

فواد حسێن وەزیری دارایی عێراق لە دانیشتنی پەرلەماندا پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٩ی خستەڕوو.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرۆژە یاسای بودجە و خاڵە گومرکییە نوێیەکان کرا.

هەروەک لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا، فواد حسێن وەزیری دارایی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ی خستەڕوو.

سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دوێنێ یەکشەممە (١١ تشرینی دووەمی ٢٠١٨) لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکرد، خشتەی کاری دانیشتنی پەرلەمان بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی و بەڕێوەبەری بانکی بازرگانی عێراق دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کارنامەی دانیشتنەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، پرۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی ٢٠١٩ و بابەتی خاڵەگومرکییە نوێیەکانی نێوان پارێزگاکان لەخۆ دەگرێت.