سەردێڕ:

کارمەندانی کۆمپانیایەک ناچار بە خواردنەوەی میز و خواردنی سیسرک دەکرێن

کارمەندانی کۆمپانیایەک ناچار بە خواردنەوەی میز و خواردنی سیسرک دەکرێن
فۆتۆ: ئەرشیڤ
2018-11-08

15971 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرانی کۆمپانیایەکی چینی کارمەندانی کۆمپانیاکەیان ناچار بە خواردنەوەی میز و خواردنی سیسرک کرد دوای ئەوەی نەیانتوانی بە شێوەی پێویست کاڵاکانیان بفرۆشن.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردووەتەوە، بڵاوبوونەوەی چەند گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە تیایاندا دەردەکەوێت، ژمارەیەک کارمەندی کۆمپانیایەکی نۆژنکردنەوە لە پارێزگای گوئیژۆی چین بە قایش لییاندەدرێت و شلەیەکی زەرد دەخۆنەوە، کاردانەوەی پۆلیسی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.

ویدئوهای شرکت خیلی زود به طور گسترده میان کاربران چینی پخش شد

روونیشیکردووەتەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ئاماژە بەوە کراوە دوای ئەوەی فرۆشی ئەو کارمەندانە نەگەیشتووەتە ئاستێک کە بۆیان دیاریکراوە، لەلایەن بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکەوە بەو شێوەیە سزا دراون.

ئاشکرایکردووە، پێدەچێت ئەو پەیامێکی هەڕەشەئامێز بێت لەلایەن بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکەوە بۆ کارگوزارەکانیان کە ئەگەر خزمەتەکانیان لە ئاستێکی باشدا نەبێت، بە خواردنەوەی میز و خواردنی سیسرک سزا دەدرێن.

پست‌هایی که در شبکه‌های اجتماعی منتشر شده می‌گویند که مایع زرد رنگ، ادرار است

بی بی سی ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوترێت کە ماوەی دوو مانگە کۆمپانیاکە موچەی کارمەندەکانی نەداوە و کارمەندەکانیش دەترسن سەبارەت بە رەفتار و هەڵسوکەوتی بەرێوەبەرانی کۆمپانیاکەیان قسە بکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، پۆلیسی شاری زونیای لە باکوری پارێزگای گوئیژۆ سێ کەس لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکەی دەستگیر کردووە و سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنراوە.

ئەمەش دوایین نموونەی سیاسەتی کۆمپانیا چینییەکانە کە بۆ سزادان و هاندانی کارمەندەکانیان کەڵکی لێ وەردەگرن. پێشتر و لە چەند رووداوی لەو شێوەیە چەند کۆمپانیایەکی چینی کارمەندەکانیان ناچار کردووە لە مەراسیمی کۆمپانیاکەیاندا و لەبەرچاوی هەموواندا زللە لە یەکتر بدەن، یاخود لەسەر سنگ بەسەر زەویدا برۆن و تەنەکەی خۆڵ ماچ بکەن.

ش.ق