سەردێڕ:

منداڵێک لەدایکبوو قەبارەی هێندەی ئایفۆنێک دەبێت

منداڵێک لەدایکبوو قەبارەی هێندەی ئایفۆنێک دەبێت
فۆتۆ: ئەرشیف
2018-10-28

15973 جار خوێندراوەتەوە

منداڵێک پێش وادەی ئاسایی خۆی لەدایکبووە، کێشی ٥٠٠ گرامە و قەبارەی هێندەی ئایفۆنێک دەبێت.

ئەگەرچی پزیشکەکان بەدایکەکەیان راگەیاندبوو کۆرپەکەی سکی دەمرێت، بەڵام لە مانگی حەوتەمی سکپڕیدا کۆرپەکە بە نەشتەرگەری لەدایکبوو.

ماڵپەڕی "ویڵز ئینلاین" زانیاری لەسەر لەدایکبوونی ئەو منداڵە بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە کێشی ٥٠٠ گرامە و ١١ هەفتە پێش کاتی ئاسایی خۆی بە نەشتەرگەری لەدایکبووە، هەرچەندە پێشتر پزیشکەکان بەدایک و باوکی منداڵەکەیان راگەیاندووە، ئەگەری هەیە کۆرپەکە لەسکی دایکیدا بمرێت.

پزیشکەکان پێشتر لە ڕێگەی پشکنینەوە (سۆنار) بۆیان دەرکەوتووە کە هێلی بە شێوەیەکی سروشتی گەشەناکات و کێشە لە گورچیلەکانیدا هەیە، بۆیە تووشی سەرسوڕمان بوون کە کۆرپەکە ئەوەندە بەرگەی گرتووە و لە نەشتەرگەرییەکەش سەرکەوتووبووە و لە ژیاندا ماوەتەوە.

دایکەکە دەڵێت "لەدوای لەدایکبوونەکە کچەکەم هێندەی قەبارەی دەستم دەبوو ڕەنگێکی خۆڵەمێشی و جەستەیەکی ساردی هەبووە، هەر ئەوەش هۆکاری زوو لەدایکبوونەکەی هێلی کچم بووە".

هێلی لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی سروشتی گەشە بکات تا ئەوکاتەی وایلێدێت بەرگەی کەشوهەوای ئاسایی دەگرێت.

ش.ق