سەردێڕ:

​باشترین خواردنەوە بۆ پارێزگاریکردن لە نەخۆشی شەکرە چییە؟

​باشترین خواردنەوە بۆ پارێزگاریکردن لە نەخۆشی شەکرە چییە؟
فۆتۆ: 
2018-10-17

138381 جار خوێندراوەتەوە

توێژەرانی سویسرا ئاشکرایدەکەن کە خواردنەوەی چای ڕەش هۆکارێکە بۆ پارێزگارکردن لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم.

گروپێک لە توێژەران لە Data Mining International لە ئەنجامی توێژینەوەیەکیاندا، دڵنیایی دەدەن لە سودی خواردنەوەی چای ڕەش کە هۆکارە بۆ دابەزاندن و گەشەنەکردنی شەکرە لە جۆری دووەم ، ئەویش دوای شیکردنەوە و لێکۆڵینەوەی دانیشتوانی ٥٠ شار، لە توێژینەوەکەیاندا لێکۆڵینەوەیان لەسەر شێوازی ژیان و خووی نانخواردنیان و توشبوونیان بە شەکرە کردوە.

Image result for ‫أفضل مشروب للوقاية من مرض السكري‬‎

بەپێی توێژەران پەیوەندی چای ڕەش یان سپیدا بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی شەکرە هەیە، زیاتریش چای ڕەش کاریگەرییەکەی زیاترە.

لە گۆڤاری European Journal of Nutrition توێژینەوەکە بڵاوکراوەتەوە کە تێیدا هاتووە چای ڕەش جگەلەوەی ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی شەکرە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش و کاریگەری باشی هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئارەزوی خواردن، یارمەتی گەشەکردنی جۆرە بەکتریایەکی سودبەخش دەدات بۆ ڕێگریکردن لە کۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا.

هــ ڕ