سەردێڕ:

وێنەکانی ساتی دەستپێکردنی دووەم جەنگی جیهانی بڵاوکرانەوە

ئەم وێنە مێژووییانە لە مەزادێکدا لە بەریتانیا نمایشکران
فۆتۆ: 
2018-10-02

42141 جار خوێندراوەتەوە

لە مەزادێکدا لە بەریتانیا چەند وێنەیەکی رەش و سپی نمایشکران کە مێژووەکەیان بۆ سەرەتای جەنگی دووەمی جیهانی دەگەڕێتەوە.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز وێنەکان رەش و سپین و یەکێكیان ساتی دەرچوونی بۆبمێك نیشان دەدات لە کەشتییەکی دەریایی ئەڵمانییەوە بۆ پۆڵەندا، وێنەی ئەم بۆمبەش کە لە کەشتی "شیڵزفێنه هۆلستاین"ەوە دەردەچێت لە ١ی ئەیلولی ١٩٣٩ گیراوە، پاش تێپەڕبوونی دوو ڕۆژ بەسەر ئەم هێرشەدا بەریتانیا شەڕی دژ بە نازییەکانی ئەڵمانیای راگەیاند.

ئەم وێنە مێژووییانە لە مەزادێکدا لە بەریتانیا نمایشکران، وا چاوەڕوان دەکرێت هەر دانەیەکیان بە نرخی ٣٢٥ دۆلار بفرۆشرێت.

جەنگی دووەمی جیهانی شەش ساڵی تەواوی خایاند، لە ١ی ئەیلولی ١٩٣٩ دەستی پێکردووە و لە ٢ی ئەیلولی ١٩٤٥ کۆتاییهات.