سەردێڕ:

سێڵفییەک لە مەریخەوە

فۆتۆ: 
2018-09-09

17512 جار خوێندراوەتەوە

ململانێى گرتنى سەرسوڕهێنەرترین وێنەى سێڵفى بەردەوامە و  کەشتییەکى بۆشایى ئاسمانیش هاتووەتە سەرخەت و سێڵفییەکی خۆی گرتووە. 

ناسا وێنەیەکى پانۆراماى بە گۆشەى ٣٦٠ پلە کە کیوریوسیتى ڕۆڤەر کە کەشتیەکى بۆشایى ئاسمانى سەر بەو دەزگایەیە و بە وزەى ناوەکى لەسەر ڕووى مەریخ دەجوڵێت لە٩ى مانگى ڕابردوودا گرتویەتى بڵاوکردەوە.

وێنەکە ئاسمانى مەریخ بە تاریکى و دیمەنە سروشتیەکانى دەوروبەرى کەشتى ئاسمانى کیوریوسیتى ڕۆڤەر لە ناوچەى "ڤیرا رۆبن رێدچ " کە تۆز دەوریداوە نیشاندەدات .

"ڤیرا رۆبن رێدچ" ناوچەیەکە جێى بایەخى زانایانە و تایبەتمەندى جیۆلۆجى جۆراوجۆرى تێدایە کە کەشتییەکە هەوڵدەدات هەڵکەندن لە بەردەکانیدا بکات بۆ شارەزابوون لە سروشتى پێکهاتەکانى، کە ئایا بۆ ژیان دەگونجێت یان نا؟

کیوریوسیتى کە درێژییەکەى نزیکەى درێژى یارێزانێکى باسکە دەبێت هەوڵدەدات دوو ئەرکى ترى هەڵکەندن ئەنجام بدات لەم مانگەدا، پێش ئەوەى بگوازرێتەوە بۆ شوێنێکى تر لە مانگى تشرینی یەکەمی داهاتوودا.

س.س