سەردێڕ:

گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە هەرێم نزمترین ئاستی تۆمارکرد

فۆتۆ: 
2021-05-16

5878 جار خوێندراوەتەوە

تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٩٥٧ حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا و ١٩ حاڵەتی گیان لەدەستدان لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق تۆمارکراوە، هاوکات، هەر لەو ماوەیەدا لە هەرێمی کوردستانیش ٤٩٩ حاڵەتی توشبوون و پێنج گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی عێراق لەراگەیەندراوێکدا باسی لەوەکرد، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە پارێزگاکاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق، هەزار و ٩٥٧ کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و چوار هەزار و ٨٣٧ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، هاوکات، ١٩ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەراگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقیشدا هاتووە، کە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە سەرتاسەری هەرێم، ٤٩٩ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون و ٨٧٨ کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و پێنج کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەسەرانسەری هەرێم گیانیان لەدەستداوە.

 

ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتاییەکانی ٢٠١٩ لە شاری وهانی چینەوە سەریهەڵدا و تاوەکو نیسانی ٢٠٢٠ بە تەواوی جیهاندا بڵاوبووەوە، هاوکات، تا ئێستا لە عێراق ١١ ملیۆن و ٣٩٣ هەزار و ٧٣ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون، هاوکات ١٠ملیۆن و ٤٥٢ هەزار کەسیش لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە و ١٥ هەزار و ٩٥٤ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.